Share on FacebookTweet about this on Twitter

ئایا سیل لەسەر مافی پەنابەربوونی تۆ کاریگەر دەبێت؟

لە فینلاند، سیل یان هەر نەخۆشییەکی تر لەسەر مافی پەنابەربوونی تۆ کاریگەر نابێت. بەپرسانی کۆچبەری بەپێی یاسا سەبارەت بە هەر کەیسێکی پەنابەری بڕیار دەدەن و مافی ئەوەیان نیە لەبارەی تەندروستی پەنابەران زانیاری کۆ بکەنەوە.

لە فینلاند، هەموو پزیشکان، کارمەندانی چاودێریی تەندروستی و چاودێریی کۆمەڵایەتی، کارمەندانی تر و وەرگێڕە زارەکییەکانی ناوەندی وەرگرتنی پەنابەران تەواویان بەرپرسیارن نهێنیەکانی هەموو کەسێک بپارێزن. ئەمە یانێ ئەوان ناتوانن بەبێ ئیزنی تۆ سەبارەت بە کێشەکانی تۆ زانیاری بدەن بە کەسانێک لە دەرەوە. بۆیە، نابێت نیگەران بیت لەوەی کە ئازادانە سەبارەت بە هەموو کێشەکانت لەگەڵ ئەو کارمەندانە کە چاودێریت لێ دەکەن قسە بکەیت.

لە فینلاند، هەرجۆرە تێست و چارەسەر و دەرمانی سیل بەخۆڕاییە. ئەمە تۆیش دەگرێتەوە. نەخۆشی سیل هەرچی زووتر پێبزانرێت، چارەسەرکردنی ئاسانترە. بۆیە، ئەگەر گومان دەکەیت تووشی سیل بوویت، باشتر وایە بە زووترین کات هەوڵی چارەسەرکردنی بدەیت.

لە کوێ دەتوانیت یارمەتی یاسایی وەربگریت؟

هەر پەنابەرێک دەتوانێت ئازادانە پارێزەر بۆ خۆی هەڵبژێرێت. ئەگەر پەنابەر پارەی نەبێت کە کرێی پارێزەر بدات، پارێزەرەکە لە نووسینگەی یارەمەتی یاسایی داوای قەرەبووی دارایی دەکات.

«ناوەندی ئامۆژگاری پەنابەرانی فینلاند» ڕێکخراوێکی ناحکوومیە، کە لە ماوەی پرۆسەی پەنابەریدا یارمەتی و ئامۆژگاری یاسایی بۆ پەنابەران و پەنادراوان دابین دەکات. ئەم ناوەندە هەروەها کاروباری ئەو سکاڵایانە کە دەدرێن بە دادگا جێبەجێ دەکات، و هەروەها یارمەتی یاسایی بۆ کەسانی بیانی تر لە فینلاند دابین دەکات.

Materiaali on tuotettu osana TIE-hanketta. Euroopan pakolaisrahasto osallistuu hankkeen rahoittamiseen.

Kuvat TB animaatiosta, jonka tekijä on Constantinos ”Gogi” Mavromichalis.