Share on FacebookTweet about this on Twitter

ئەگەر کەسێک سیل و HIVی پێکەوە هەبێت چی ڕوو دەدات؟

HIV توانای بەرگری لەش لە بەرانبەر نەخۆشییەکان کەم دەکاتەوە و ئەگەر چارەسەر نەکرێت دەبێت بە AIDS. زۆر گرنگە کە تۆ بزانیت HIVـت هەیە یان نا چونکە بە چارەسەرکردن دەتوانیت ڕێگە بگریت لە تووشبوون بە AIDS. تووشبوون بە HIV بە تێستی خوێن دردەکەوێت. تۆ دەتوانیت بە شێوەی بێناو بۆ نموونە لە «ئەنجومەنی AIDSی فینلاند» ئەم تێستە ئەنجام بدەیت. ئەم تێستە بەخۆڕایی دەکرێت. تێستکردن و زوو پێزانینی HIVهەنگاوی یەکەم و گرنگترین هەنگاوە بۆ چارەسەرکردن، چاودێریکردن و پشتیوانیکردنی کەسی تووشبوو بە شێوەیەکی کارامە و گونجاو.

ئەگەر تۆ HIVـت هەێت و چارەسەر نەکرێت، ئاسانتر تووشی سیل دەبیت. دەرمانی HIV سیستمی بەرگری لەشی تۆ بەهێز دەکات و بەم شێوەیە مەترسی گرتنی سیل کەم دەکاتەوە.

ئەگەر کەسێک HIVی هەبێت و چارەسەر و دەرمانی پێویست بە کار بهێنیت، نیشانەکانی سیل لە ئەودا هەر وەکوو کەسێکە کە تووشی HIV نەبووبێت. مومکینە ئەو تاو و یاوی هەبێت، لە کاتی کۆکیندا بەڵغەمی لینج و خوێناوی هەبێت یان کێشی لە دەست بدات.

HIV گەر چارەسەر نەکرێت پەرە دەستێنێت و گەر مرۆڤ تووشی سیل ببێت مومکینە نیشانەکانی جیاواز بن وەکوو لاوازبوونی بارودۆخی گشتی لەش، لەدەستدانی کێش و تاوی پەلەکەم. لەم حاڵەتەدا ئەگەری ئەوە زیاترە کە سیل بەشەکانی جیا لە سییەش بگرێت، وەکوو لووە لەمفیەکان و ئێسک. ئەگەر HIV چارەسەر نەکرێت و ببێت بە AIDS، هەرکات مرۆڤ تووشی سیل ببێت مومکینە لە ماوەیەکی کورتدا نەخۆشیەکەی زۆر خراپتر ببێت و تەنانەت ببێتە هۆی مردن.

گەر تۆ HIVـت هەبێت و بە هۆی تووشبوون بە سیل نەخۆش بکەیت، دەرمانی هەردوو نەخۆشیی HIV و سیل دەدرێت بە تۆ. سیلی تۆ دەرمان دەکرێت، گەرچی ماوەیەکی زۆرتری پێ دەچێت. بۆ HIV دەبێت بە دەرێژایی تەمەن دەرمان و چارەسەر بە کار بهێنیت.

زانیاری زیاتر سەبارەت بە HIV:
Hivpoint

Materiaali on tuotettu osana TIE-hanketta. Euroopan pakolaisrahasto osallistuu hankkeen rahoittamiseen.

Kuvat TB animaatiosta, jonka tekijä on Constantinos ”Gogi” Mavromichalis.