Share on FacebookTweet about this on Twitter

سیل چۆن چارەسەر دەکرێت؟

سیل نەخۆشییەکە کە بە دەرمان چارەسەر دەکرێت. کوشتنی هەموو بەکتریەکانی سیل ماوەیەکی درێژی دەوێت.لەبەر ئەمە پێویستە لانیکەم شەش مانگ دەرمانەکانی بە کار بهێنیت. چارەسەرکردن لە نەخۆشخانە دەست پێ دەکات و دوای ئەوە لە ماڵەوە درێژەی دەبێت.

تۆ مافی ئەوەت هەیە لە ماوەی چارەسەرکردندا یارمەتی و ئامۆژگاری وەربگریت. گەر لە شتێک تێناگەیت بێ دوودڵی لە ئەو کارمەندانە کە تۆ چارەسەر دەکەن پەرسیار بکە. گوێ بگرە لە ئەو ڕێنماییانە کە پێت دەدرێن. بەم شێوە خۆت دەتوانیت یارمەتی چارەسەرکردنی نەخۆشی و چاکبوونەوەت بدەیت.

چارەسەرکردن لە نەخۆشخانە دەست پێ دەکات

image001

مومکینە تۆ جۆرێک لە سیلت هەبێت کە دەتوانێت بڵاو ببێتەوە و کەسانی تریش تووش بکات. لەبەر ئەمە لە سەرەتای چارەسەرکردنی نەخۆشییەکەتدا لە ژوورێکی جیاکراو لە نەخۆشخانە دەرمان دەکرێیت. دوای ئەوە پرۆسەی چارەسەرکردنی تۆ لە ماڵەوە درێژە دەدرێت.

چەند دەرمان پێکەوە دەدرێن بە تۆ چونکە بۆ کوشتنی هەموو بەکتریاکانی سیل زیاتر لە یەک دەرمان پێویستە. کارمەندانی تەندروستی لە نەخۆشخانە چاودێریی بارودۆخی تۆ دەکەن بۆ ئەوەی بزانن ئایا دەرمانەکان بەباشی کاریگەر دەبن و دۆخی تۆ باشتر دەبێت یان نا. هەندێجار ڕەنگە دەرمانەکان کاریگەریی لاوەکی خراپیان هەبێت یان یەکێک لە دەرمانەکان بۆ تۆ گونجاو نەبێت. پزیشکی تۆ ڕێگەچارەیەک بۆ ئەم کێشە دەدۆزێتەوە. هەروەها لە ماوەی چاکبوونەوە و دوای چاکبوونەوەدا چەند جار پشکنینت بۆ دەکرێت.

پێش ئەوەی بتوانیت لە ماڵەوە درێژە بە دەرمانکردنی خۆت بدەیت، تۆ و پزیشکەکەت پێکەوە هەماهەنگی دەکەن کە لە ماڵەوە چۆن دەرمانەکانت بە کار بهێنیت. دەتوانیت لە ناوەندی وەرگرتنی پەنابەران، نەخۆشخانەی گشتی، ناوەندی تەندروستی،  خوێندنگە یان لە ماڵەەوە دەرمانەکانت بە کار بهێنیت.

هەروەها دەتوانیت هەندێ شتی کەسی وەکوو کتێب و گۆڤار بهێنیت بۆ نێو ژوورەکەت. هاوڕێیان و کەسوکارت دەتوانن سەردانت بکەن. بەرلە هاتن بۆ نێو ژوورەکەی تۆ، پێویستە ئەوان ڕێنماییەکانی کارمەندانی چاودێریی تەندروستی جێبەجێ بکەن. بە منداڵان ڕێگە نادرێت بچنە نێو ژووری جیاکراو.

کاتێک کە تۆ دەکۆکیت ڕەنگە بەکتریای سیل بە نێو هەوادا بڵاو بکەیتەوە. لەبەر ئەمە هەموو ئەو کارمەندانە کە لە ژووری جیاکراو دا تۆ دەرمان دەکەن دەبێت دەمامکی هەناسە بە کار بهێنن بۆ ئەوەی ئەو بەکتریانە هەڵنەمژن. کاتێک کە دەکۆکیت یا دەپژمیت بە دەسرەیەک دەم و لووتت داپۆشە. دوای بەکارهێنانی دەسرەکە بیخە نێو زبڵدان. گەر کەسێکی تر دێتە نێو ژوورەکەت، دەمانکی دەم و لووت بە کار بهێنە.

چارەسەرکردن لە ناوەندی کۆچبەران یان لە ماڵەوە

image011

دوای چەند هەفتە دەرمانکردن تۆ هەست دەکەیت زۆر باشتر بوویت. لەشی تۆ دەستی کردووە بە چاکبوونەوە. بەڵام، هێشتا بەکتریای سیلی زیندوو لە نێو لەشی تۆدا هەیە. زۆر گرنگە کە درێژە بە بەکارهێنانی دەرمانەکانت بدەیت، هەتا هەموو بەکترییەکان دەکوژرێن. تەنانەت ئەگەر هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکە لە تۆ دا نەمێنێت، دەبێت هەر دەورەی چارەسەرکردن تەواو بکەیت. بە هیچ شێوەیەک دەرمانکردنی خۆت مەگۆڕە یان ڕامەگرە. گەر کێشەیەکت هەیە لەگەڵ پەرستارەکەت قسە بکە. ئێوە دەتوانن پێکەوە کێشەکان چارەسەر بکەن.

ەخۆشی تۆ تەنها کاتێک چارەسەر دەکرێت کە هەموو دەرمانەکانت بە شێوەی ڕێکوپێک بە کار بهێنیت. هەندێجار دەرمانەکان دەبنە هۆی ئەوەی کە هەست بە ناڕەحەتی بکەیت یان ڕەنگە لە بیرت بچێت بە کاریان بهێنیت. لەبەر ئەمە یە کە پرستارێک دەرمانەکان بە تۆ دەدات و چاودێری دەکات تاوەکوو دڵنیا ببێت کە قووتیان دەدەیت. لە هەمان کاتدا ئەو دەتوانێت وڵامی پرسیارەکانت بداتەوە، چاودێریی چاکبوونەوەی تۆ و کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرمانەکانت بکات. باوک و دایک دەتوانن بە یارمەتی چاودێری تەندروستی یان کارمەندانی تر دەرمانەکان بدەن بە منداڵە بچووکەکەیان کە تووشی سیل بووە.

ژیان لە ژووری جیاکراودا چۆنە؟

image02

تۆ  لە نێو ژوورێکی تاکەکەسی دەبیت. ناتوانیت بێ ئیزن لە ژوورەکە بچیتە دەرەوە. ژووری جیاکراو توالێت و دووشی تایبەت بە خۆی هەیە. هەروەها لەم ژوورەدا تەلەفۆن، تەلەفزیۆن و ئینتەرنێت هەیە. خۆراک و دەرمان دەهێنرێنە نێو ژوورەکە.

بە تەلەفزیۆن و کۆمپیۆتر بەردەوام لەگەڵ کەسوکار و هاوڕێیانت پەیوەندی بکە. ئەمە یارمەتیت دەدات کە هەستێکی باشترت هەبێت و کاتت خێراتر بە سەر بچێت.

پشکنینی پزیشکی

لە ماوەی  چارەسەرکردنی نەخۆشییەکەتدا دوای چاکبوونەوە هەر 1 یا 2 مانگ جارێک لە پۆلیکلینیکی نەخۆشخانەدا بەوردی پشکنینت بۆ دەکرێت. لە کاتی پشکنیندا تیشکی ئیکسی سینگ، تێستی خوێن و نموونەی بەڵغەمی تۆ دەگیردرێت. ‌هەروەها دەتوانیت پرسیارەکانت لە پزیشکی خۆت بپرسیت.

Materiaali on tuotettu osana TIE-hanketta. Euroopan pakolaisrahasto osallistuu hankkeen rahoittamiseen.

Kuvat TB animaatiosta, jonka tekijä on Constantinos ”Gogi” Mavromichalis.