Share on FacebookTweet about this on Twitter

سیل چۆن کاریگەری دادەنێت لەسەر ئەندامانی خێزان و خزم و هاوڕێیانی کەسی تووشبوو؟

گەر تۆ، ئەندامێکی خێزانەکەت، یان کەسێکی تری نزیک لە تۆ سیلی سیی هەبێت دەتوانێت بینێت بە کەسانی ترەوە. بەکتریای سیل بەرلەوەی کەسی نەخۆش دەست بە چارەسەرکردن بکات، هەروەها چەند هەفتە دوای دەرمانکردن، بڵاو دەبێتەوە. کەسانێک کە لە خێزانێکدا دەژین زیاتر لە مەترسی ئەوە دان کە سیل بگرن. هەمووی ئەو کەسانە کە تووشی بەکتریای سیل دەبن نەخۆشیی سیل ناگرن. منداڵانی بچووک، گەنجان، بەساڵاچووان و کەسانێک کە سیستمی بەرگری لەشیان لاوازە ئاسانتر تووشی نەخۆشیی سیل دەبن.

کەسانی نزیک چۆن دەپشکێنرێن؟

image002

گەر تۆ یان ئەندامێکی خێزانێت تووشی سیلی سی بووبێت کە دەتوانێت کەسانی تریش تووش بکات، لە کەسانی نزیکی تۆ وەک ئەندامانی خێزان، هاوڕێیان و هاوپۆلانی خوێندنگە داوا دەکرێت بچن بۆ ناوەندی تەندروستی. لەوێ پشکنینیان بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی بزانن ئاخۆ کەسێک لە ئەوان نەخۆشیی سیلی هەیە یان تووشی بەکتریای سیل بووە.

پشکنینەکان چۆن ئەنجام دەدرێن؟

پەرستار لەگەڵ هەموویان دیمانە و گفتوگۆ دەکات. پاشان پشکنینی پزیشکی و تیشکی ئیکسی سینگ لەسەر ئەوان ئەنجام دەدرێت. زانیاری پێویست بە هەموویان دەدرێت و بە ئەوان دەوترێت کە گەر دواتر نیشانەکانی سیلیان لە خۆیاندا بینیچی بکەن و بۆ کوێ بچن. هەموو کەسانی نەخۆش دەنێردرێن بۆ نەخۆشخانە بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێن. گەورەساڵەکانی تر دوای یەک ساڵ لە ڕێگەی گرتنی تیشکی ئیکسی سینگ دوبارە پشکنینیان بۆ دەکرێت.

منداڵەکان بە زووترین کات دەنێردرێن بۆ نەخۆشخانەی منداڵان بۆ ئەوەی تێستی سیلیان بۆ بکرێت. جیا لە تێستەکانی نەخۆشی سیل، هەروەها لە ڕێگەی تێستی پێست و تێستی خوێن پشکنینی ئالوودەبوون بە بەکتریای سیل بۆ ئەوان دەکرێت. ئەگەر منداڵێک نەخۆشی سیلی هەبێت دەستبەجێ دەست بە دەرمانکردنی دەکرێت. ئەو منداڵانە کە نیشانەی ئالوودەبوون بە بەکتریای سیلیان هەیە بەڵام نەخۆش نەکەوتوون دەتوانن دەرمانی سووکتر بە کار بهێنن کە ڕێگە دەگرێت لەوەی کە دواتر تووشی نەخۆشی سیل ببن.

Materiaali on tuotettu osana TIE-hanketta. Euroopan pakolaisrahasto osallistuu hankkeen rahoittamiseen.

Kuvat TB animaatiosta, jonka tekijä on Constantinos ”Gogi” Mavromichalis.