Share on FacebookTweet about this on Twitter

لە کوێ زانیاریی زیاتر وەربگریت؟

تۆ دەتوانیت سەبارەت بە هەر بابەتێکی تەندروستی لەگەڵ پەرستاری ناوەندی وەگرتنی پەنابەران قسە بکەیت. ئەگەر شتێکی پەلەی پێش بێت و پەرستار لەوێ نەبێت دەتوانیت لە یاریدەری کۆمەڵایەتی داوای یارمەتی بکەیت. ئەو ڕێنماییت دەکات و گەر پێویستت بە پشکنین یان چاودێری هەبێت، دەتنێرێت بۆ لای لایەنی پەیوەندیدار.

تۆ دەتوانیت لە ڕێگەی ئەو زانیارییە تەندروستیانە کە لەلایەن ناوەندی وەرگرتنی پەنابەرانەوە بڵاو دەکرێنەوە زانیاری زیاتر سەبارەت بە خزمەتەکانی سیل وەربگریت. هەروەها دەتوانیت سەبارەت بە ئەم زانیاریانە لە کارمەندانی ناوەندی وەرگرتنی پەنابەران پرسیار بکەیت.

هەروەها دەتوانیت سەبارەت بە سیل لە ماڵپەڕی www.tuberkuloosi.fi و سەبارەت بە HIV لە ماڵپەڕی www.hivtukikeskus.fi/en زانیاری زیاتر وەربگریت.

جیا لەمە، دەتوانیت لە ماڵپەڕی www.infopankki.fi سەبارەت بە خزمەتە تەندروستییە گشتییەکان بە چەندین زمان زانیاری وەربگریت.

 

 

 

 

Materiaali on tuotettu osana TIE-hanketta. Euroopan pakolaisrahasto osallistuu hankkeen rahoittamiseen.

Kuvat TB animaatiosta, jonka tekijä on Constantinos ”Gogi” Mavromichalis.