Share on FacebookTweet about this on Twitter

مومکینە ئەمە سیل بێت؟

pieni_kuva-300x2502

بەڵێ لەوانەیە. ئاساییانە شتێکی سادە وەکوو جگەرەکێشان یان ئەنفلۆنزا دەبێتە هۆی کۆکە. ئەگەر کەسێک بۆ ماوەی زیاتر لە 3 هەفتە کۆکەی هەبووبێت و لە کاتی کۆکین دا بەڵغەمی لینج و خوێناوی بداتە دەرەوە لەوانەیە تووشی سیل بووبێت.

لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا ئەگەری تووشبوونی تۆ بە سیل زیاترە:

  • ئەگەر تۆ لە وڵاتێکەوە هاتبێتی کە لەوێ ژمارەی کەسانی تووشبوو بە سیل زۆر بێت، وەک باشووری ئەفریقای ژێرسەحرا، ئاسیای ناوەڕاست یان ناوچەکانی تری ئاسیا
  • ئەگەر تۆ لە ناوچەیەکی جەنگیەوە هاتبێتی
  • ئەگەر تۆ پێشتر تووشی سیل بووبێتی
  • ئەگەر ئەندامێکی خێزانت یان هاوڕێیەکی نزیکت تووشی سیل بووبێت

ئەگەر لە سەفەرەکەتدا بۆ فینلاند ماوەیەکی زۆر لە شوێنی قەرەباڵغ و کەمجێدا لەگەڵ پەنابەرانی دیکە مابێیتەوە

گەر گومان دەکەیت تووشی سیلت گرتووە، بڕۆپشکنین بکە. لەم نەخۆشیە مەترسە.

گەر پشکنین نیشان بدات کە تۆ هەڵامەتی ئاساییت هەیە، هیچ جێگەی نیگەرانی نیە. هەندێجار ڕەنگە ئەمە پێویستی بە چارەسەرکردنیش هەبێت.

Materiaali on tuotettu osana TIE-hanketta. Euroopan pakolaisrahasto osallistuu hankkeen rahoittamiseen.

Kuvat TB animaatiosta, jonka tekijä on Constantinos ”Gogi” Mavromichalis.