Share on FacebookTweet about this on Twitter

چۆن دەتوانیت منداڵەکان لە تووشبوون بە سیل بپارێزیت؟

لە زۆربەی منداڵانی کۆرپە و کەمتەمەن دا سیستمی بەرگریی لەش لاوازە. لەبەر ئەمە، ئەم منداڵانە، بەتایبەت منداڵانی ژێر 5 ساڵ، مومکینە بە ئاسانی تووشی سیل ببن. سیلی منداڵان جیاوازە لە سیلی گەورەساڵان. مومکینە نیشانەکانی زۆر هێور بن. ڕەنگە منداڵێک کۆکەی هەبێت، هەست بە تۆزێک نەخۆشی بکات، یان گەشەکردنی کەم ببێتەوە. بەڵام، ئەگەری ئەوە هەیە کە زۆر خێرا بە توندی نەخۆش بکەوێت و نەخۆشییەکەی ژیانی ئەو بخاتە مەترسیەوە.

ئەگەر گومان دەکەیت منداڵەکەت تووشی سیل بووە بە زووترین کات بیبە لای پزیشک. سیل لە منداڵاندا دەکرێت بە دەرمانی دروست چارەسەر بکرێت. گرنگە بزانیت منداڵەکەت ئەم نەخۆشییەی لە چ کەسێکەوە گرتووە، بۆ ئەوەی ئەو کەسە دەرمانی سیل وەربگرێت و ئیتر ئەم نەخۆشییە بڵاو نەکاتەوە.

هەرکات بۆت دەرکەوت ئەندامێکی خێزانت یان کەسێکی نزیکت تووشی سیل بووە، زۆر گرنگە کە خێرا پشکنین بۆ هەموو ئەو منداڵانە بکەیت کە نزیکی ئەو کەسە بوونە.

گەر منداڵێک نیشانەی تووشبوون بە سیلی هەبێت بێ ئەوەی نەخۆش بکەوێت، دەکرێت دەرمانی سووکتری پێ بدرێت تاوەکوو ڕێگە بگرێت لە پەرەسەندنی دواتری سیل لە ئەودا.

ڤاکسینی سیل

ڤاکسینی سیل منداڵانی بچووک لە توندترین جۆرەکانی سیل دەپارێزێت. ئەم ڤاکسینە کەسانی گەورەساڵ لە سیل ناپارێزێت.

لە فینلاند ئەم ڤاکسینە دەدرێت بە منداڵانێک کە لە مەترسیی ئەوە دان تووشی سیل ببن. لە ناوەندی وەرگرتنی پەنابەران، بەرپرسان بارودۆخی منداڵەکەت هەڵدەسەنگێنن تا بزانن ئایا پێویستی بە ڤاکسین هەیە یان نە. منداڵێک کە پێشتر ڤاکسین کراوە ئیتر لە فینلاد ڤاکسین ناکرێت. ڤاکسینی سیل جێ‌برینێک لەسەر پێست دادەنێت، لە ڕووی ئەم جێ‌برینە دەتوانیت بزانیت ئایا منداڵێک لە وڵاتی خۆی ڤاکسین کراوە یان نە. گەر جێ‌برینی ڤاکسین لەسەر پێستی منداڵەکە نەبێت، تێستی خوێن بۆ ئەو دەکرێت. بەپێی دەرەنجامەکانی تێستی خوێن، پزیشک بڕیار دەدات کە ئایا منداڵەکە پێویستی بە ڤاکسین هەیە یان نە.

ئەگەر منداڵەکەت لە فینلاند لە دایک ببێت لە کاتی لەدایکبوون ڤاکسینی سیلی پێ دەدرێت. لە کلینیکی دایکێتیدا لەمبارەوە زانیاری بە تۆ دەدرێت.

Materiaali on tuotettu osana TIE-hanketta. Euroopan pakolaisrahasto osallistuu hankkeen rahoittamiseen.

Kuvat TB animaatiosta, jonka tekijä on Constantinos ”Gogi” Mavromichalis.