لە کوێ نەخۆشەکە پشکنینی بۆ ئەنجام ئەدرێت؟

شوێنەی کە پشکنینی لێ ئەنجام ئەدرێت بۆ نەخۆش پەیوەندی بە باری تەندروستی و نیشانەکانی نەخۆشەکەوە هەیە. وێنەگرتنی تیشکی ئێکس بۆ سنگ  ئەکرێت لە هەرشوێنێک کە جاودێری تەندروستی ئەنجام بدرێت بۆ نموونە سەنتەرێکی تەندروستی. نموونەی بەڵغەم ئەتوانرێت لە ماڵەوە وەربگیرێت لە ماوەی سێ بەیانی یەک لەدوای یەک.

کە حاڵەتەکە دەستنیشانکرا و پرۆسەی چارەسەرکردن هەموو کات لە نەخۆشخانەوە دەست پێدەکات لە جاودێری تایبەتی تەندروستی. منداڵانی خوار تەمەن ١٦ ساڵ پشکنینیان بۆ ئەکرێت لە بەشی منداڵان لە نەخۆشخانە. گەنجەکان لە بەشێکی جیا پشکنینیان بۆ ئەنجام ئەدرێت بە پێی نیشانەکانی نەخۆشەکە. بۆ نموونە ئەگەر گومانی سیلی  سیەکان بوو ، ئەوا پشکنینەکە لە بەشی سەردانی کردنی نەخۆشی بۆ پشکنین یان لە بەشی سیەکان ئەنجام ئەدرێت. ئەگەر گومانی سیلی  لیمفەگرێکانی مل هەبوو، پسپۆڕیکی گوێکان پشکنینەکە ئەنجام ئەدات بۆ نەخۆشەکە.

چۆن نەخۆشی سیل یان تی بی دەستنیشان دەکرێت؟

سیلی سیەکان زۆربەی جار دەستنیشان ئەکرێت لە ڕێگەی وێنەگرتنی تیشکی ئێکسی سنگەوە (ئەشیعەی سنگ) لەگەڵ ذڵنیابوونەوە لەنەخۆشیەکە بەهۆی شیکاری نموونەی بەڵغەمەکەوە. لەگەڵ شیکاری مایکرۆسکۆپی نموونەی بەڵغەمەکە بەهۆی بۆیەیەکی تایبەتەوە ئەتوانرێت بەکتریاکە بدۆزرێتەوە. ئەگەر بەکتریاکە گەشەی کرد لە کەڵچەرەکە ئەوا پشکنینەکان پشتراست ئەکاتەوە. هەندێ جار پێویست ئەکات کە نازوریش بکرێت یان سی تی سکانی سیەکان. منداڵانی بچووک بەڵغەمەکەیان قووت ئەدەن وە ناتوانن نموونەی بەڵغەمەکەیان ئامادەبکەن وەکو کەسانی پێگەشتوو. لەبەر ئەوە نموونە بۆ بۆیەکردن بۆ مایکرۆسکۆب لەگەڵ کەڵچەرین لەڕێگەی دەرهێنانی شلەی ناو گەدە کە ئەم ڕێگەیە لە نەخۆشخانە ئەنجام ئەدرێت. چەندین تەکنیکی وێنەگرتن بەکاردێت بۆ شیکاری سیل لە ئۆرگانەکانی تر جگە لە سیەکان. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، نموونەیەک لە شانە یان شلە لەو ئۆرگانانە وەرئەگیرێت کە نەخۆشیەکەی لێداوە بۆ شیکارکردن.