نیشانەکانی نەخۆشی سیل چین؟

نیشانە گشتیەکانی نەخۆشی سیل بریتین لە لەدەستدانی ئارەزووی خواردن، کەمبوونی کێش، ماندوو بوون، ئارەقکردنەوەی زۆر لە شەواندا، لەرزوتا. لە منداڵاندا نەخۆشی سیل دەرئەکەوێت بە لاوازی و گەشەئەکات.

 نیشانە لۆکاڵیەکانی نەخۆشی سیل بەندە لەسەر ئەوەی کە چی بەشێکی لەشی گرتۆتەوە. لەهەرە نیشانە گرنگەکانی سیلی سیەکان بریتیە لە کۆکە کە زیاتر لەسێ هەفتە ئەخایەنێت.  کۆکەکە ئەگۆرێت بۆ کۆکەیەکی بەڵغەماوی بە تێپەڕبوونی کات. کۆکەی کەسەکە بەڵغەمێکی زەرد، قاوەیی یان ڕەنگی خوێنی ئەبێت. ئەگەر کەسەکە سیلی لیمفە گرێکانی هەبێت، ڕژێنە هەووکردووەکە هەڵەئاوسێ یان قەبارەی گەورە ئەبێت یان ئا ئاوسێت. بەزۆری لیمفە گرێ هەوکردووەکە لە ملدایە. بەڵام ئەکرێت لە بن باڵیشدا بێت یان لە بن ڕان بێت. زۆر جار ئەم لیمفە گرێیانە ئازار دروست ناکات و هەست ئەکەیت ڕەقن. تا نەخۆشیەکە تەشەنە دەسێنێت لیمفە گرێکان ئەجوڵێن،  سور ئەبنەوە و قوت ئەبنەوە.ئەو لیمفە گرێیەی ئەئاوسێت ئەکرێت بتەقێت و پەس (شلەیەکی زەردی سەوزباو) بکاتە پێستەوە.

بەشێکی لەش کاریگەر ئەبێت بە سیل؟

هەربەشێکی جەستە ئەکرێت تووشی هەووکردن ببێت، بەڵام بەزۆری کاریگەری ئەکاتەسەر سییەکان. دوو لەسەر سێی حاڵەتەکانی سیل، سیلی سییەکانە. زۆرترین سیلە باوەکان بەدەر لە سیلی سییەکان بریتیە لە سیلی لیمفە گرێکان. کەسی تووش بووی نەخۆشی سیل ئەکرێت لەهەمان کاتدا هەردوو جۆری سیلی سییەکان و سیلی بەدەر لە سییەکانی هەبێت.

چەند زوو نیشانەکانی نەخۆشی سیل دەرئەکەون، دوی ئەوەی کەسێک تووشی هەوکردن ئەبێت بە بەکتریای سیل؟

ئەمەش بەندە لەسەر تەمەنی کەسەکە، سیستەمی بەرگری کەسەکە و لەناو منداڵانی بچوکدا لەسەر پێدانی ڤاکسین. منداڵانی خوار تەمەن ٥ ساڵ کە ڤاکسینی بی سی جی وەرنەگرتووە، زۆر بەخێرای ئەکرێت نەخۆش بکەوێت (یەک مانگ دوای ئەوەی بەکتریاکە هاتە ناو جەستەی منداڵەکە).

کەسی پێگەشتوو کە سیستەمی بەرگرییان ئاساییە نیشانەکانی تێدا دەرئەکەوێت لەماوەی ٦ بۆ ١٢ مانگدا دوای ئەوەی بەکتریای سیل هاتەناو جەستەیان.بەکتریای سیل ئەتوانێت سڕ بێت یان نووستوو بێت (ناچالاک) لەجەستەیاندا (بوونی بەکتریای شاراوە) هەروەها بوونی بەکتریاکە دواتر ئەبێتەهۆی دەرکەووتنی نەخۆشی سیل کاتێک سیستەمی بەرگریان بەرەو لاوازبوون ئەچێت لەگەڵ بەساڵا چوونیان.

نەخۆشی سیل لە نەخۆشانی تووش بوو بە نەخۆشی ئایدز وەک یەکە لەگەڵ کەسانیتر؟

کەسانی هەڵگری ئایدز زۆربەی کات سیلیان هەیە لە ئۆرگانێکیتر چگە لە سیەکان بە بەراورد لەگەڵ ئوانەی کە ئایدزیان نیە. ئەگەرهەوکردنی ئایدز چارەسەر نەکرێت ئەوا ئەبێت بە نەخۆشی ئایدز. نەخۆشی سیل گەشەئەکات زۆر بەخێرایی. نەخۆشیەکە توانای بڵاوبوونەوەی ئەبێت لەناو جەستەدا ئەکرێت زۆر تووند بێت.

چۆن نەخۆشیەکان یان دەرمانەکان سیستەمی بەرگری لەش لاواز ئەکەن و ئەبنە هۆی مەترسی گەشەکردنی نەخۆشی سیل؟

هەندێ نەخۆشی دیاری کراو یان دەرمانی چارەسەری ئەبنە هۆی لاوازکردنی سیستەمی بەرگری. کاتێکیش کە سیستەمی بەرگری کەسێک لاواز ئەبێت، جەستە ناتوانێت کۆنترۆڵی بەکتریانی سیل بکات. ئەگەر بەکتریاکەش زیادی کرد لە لەشدا، ئەوا ئەبێتە نەخۆشی سیل. لەبەر ئەم هۆیە شانسی گەشەکردنی نەخۆشی سیل زیاترە لە ئەم کەسانەدا.

ئایا منداڵان یان گەنجان تووشی سیل ئەبن ئاسانتر لە کەسێکی پێگەشتوو؟

، منداڵی ساوا لەگەڵ منداڵان بەگشتی سیستەمی بەرگریان لاوازە. ئەگەر بەکتریای سیل بێتە لەشیانەوە یەکسەر نەخۆش ئەکەون تا ڕادەی مەترسی دروست کردن لەسەر ژیانیان. هەروەها لە گەنجاندا کەتەمەنیان لەنێوان ١٥ بۆ ٢٠ ساڵدایە، مەترسی گەشەکردنی نەخۆشی سیل زیاترە وەک لە پێگەشتووەکاندا.

ئایا هەموو ئەو کەسانەی کە بەکەوتنیان هەیە لەگەڵ کەسێکی تووش بوو بە سیل، تووشی سیل ئەبن؟

نەخێر، تەنها یەک لەسەر دەی گەنجە تەندروستەکان کەتووشی هەوکردن بە بەکتریای سیل بوون ئەبێت بە نەخۆشی سیل. نزیکەی نیوەی ئەوانە نیشانەکانیان تێدا دەرئەکەوێت دوای دوو ساڵ لە هەوکردنەکە. نیوەکەی تریان نەخۆشیەکە تێیاندا گەشەدەکات کاتێکی دوور لە ژیانیاندا.