سیلی بەرگری کاری دەرمان چیە؟

بەهەڵە و ناڕێکی بەکارهێنانی دەرمانەکانی دژە سیل ئەبێتە هۆی دروستکردنی بەرگری دژی دەرمانەکان. ئەمەش مانای ئەوەیە کە سەرەتا سیلی هەستیار بە دەرمان بە یەک تا دوو دەرمان چارەسەر ئەکرێت واتە مەودای چارەسەرکردنەکە زۆر کورت ئەبێت یان چارەسەرکردنەکە ئەوەستێنرێت چەندجارێک. نەخۆشی بەهۆی بەکتریای سیلی بەرگریکار وەڵامدانەوەی نابێت بۆ دەرمانە ستاندەرەکانی دژە سیل. سیلی بەرگریکار ئەکرێت بگوازرێتەوە بەهەمان شێوەی سیلی هەستیار.

   سیلی بەرگریکاری چەند دەرمانێک کە پێی ئەوترێت سیلی ئیم دی ئاڕ، جۆرێکی سیلە کە هۆکارەکەی بەکتریایەکە کە وەڵامدانەوەی نیە بۆ دەرمانەکانی ئایزۆنیئەزاید لەگەڵ ڕیفامپیسین، کە بە دوو دەرمانی بەهێزی ڕیزی پێشەوەی دەرمانەکانی دژە سیل دائەنرێن.سیلی بەرگریکاری بەهێزی دەرمان، کە پێی ئەوترێت سیلی ئێکس دی ئار، جۆرێکی سیلی بەرگریکاری چەند دەرمانێکە کە وەڵامدانەوەی هەیە تەنها بۆ چەند دەرمانێکی کەمتر، لەوانە کاریگەرترین دەرمانی ڕیزی دووەمی دەرمانەکانی دژە سیل. سیلی بەرگریکاری چەند دەرمانێک لەهەموو جیهاندا دۆزراوەتەوە. زیاتر لە نیوەی ئەو حاڵەتانەی تۆمارکراوە لە ووڵاتانی هندستان، چین و یەکێتی سۆڤێتی جاران بووە. لەفینلاند کەمتر لە دە حاڵەتی نوێی سیلی بەرگریکاری دەرمان هەیە ساڵانە.

ئایا ئەتوانم دووگیان بم لەکاتێکدا کە جارەسەری سیل وەرئەگرم؟

ئامۆژگاری ئەکرێت بۆ دوورکەووتنەوە لە دووگیان بوون یان سکپڕی لەکاتێکدا چارەسەری سیل وەرئەگریت. دەرمانەکانی سیل کایگەریان هەیە لەسەر کۆرپەلە، هەندێک لەو دەرمانانە زیان بەخشن لەکاتی دووگیانی دا. ئافرەتان لەتەمەنی منداڵ دروستکردندا کە نەخۆشی سیل یان هەیە پێویستە ڕاوێژ لەگەڵ دکتۆرەکانیان بکەن بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەکی گونجاو بۆ کۆنتڕؤلی منداڵ بوون. کاریگەری  بەکارهێنانی حەبی مەنع لاوازە بەهۆی دەرمانەکانی سیلەوە بۆیە ناتوانرێت پشتیان پێ ببەسترێت بۆ کۆنترؤڵی منداڵ بوون لەکاتی وەرگرتنی چارەسەری سیلدا.

کەی ئەتوانم بگەڕێمەوە بۆ وەرزش کردن؟

لەگەڵ سیلدا ماندوو بوونێکی زۆر هەیە کە ووردە ووردە نامێنێت لەگەڵ باشتربوونی کەسەکەدا. لەسەرەتای وەرگرتنی چارەسەردا گرنگە کەسەکە پشووبدات. پیاسەکردن یان بە پیادە ڕۆشتن بە هەنگاوی هێواش گونجاوە کاتێک هەست ئەکەیت کە هێندە بەهێزیت بۆ ئەوەی بچیتەدەرەوە. دکتۆرەکەت ڕێنمایی زۆر تایبەتت پێ ئەدات کە چۆن وەرزش کردن دەست پێبکەیت.

ئایا ئەبێت گرنگی بدەم بە جۆری خواردن لە ماوەی چارەسەری نەخۆشی سیلدا؟

. گرنگە کە خۆراکی باش بخۆیت بۆ ئەوەی جەستەت ووزەیەکیتێدابێت.ئەگەر کەسێکی جۆری خواردنت تەواو نیە وە کێشی زۆرت لەدەستداوە، ئەوا پسپۆڕی خواردن کە تایبەتمەندە لە نەخۆشخانە ئەتوانێت هاوکاریت بکات بە دانانی پلانێکی خواردن بۆ کەسەکە..

ئایا نەخۆشی سیل ئەبێتە هۆی لەناوبردنی یەکجاری لەناو جەستەدا؟

زۆربەی نەخۆشەکان بەتەواوی چاک ئەبنەوە. ئەگەر دەسپێکردنی جارەسەرەکە دواکەوت وە نەخۆشیەکە بووەهۆی لەناوبردنی گەوورەی خانەکان بۆ نموونە لە سیەکاندا، ئەکرێت بووترێت کەجەستە بەتەواوی  چاک نابێتەوە. هەندێ جار پێویستە نەشتەرگەری بکرێت بۆ بەئەنجام گەیاندنی چارەسەری تەواوەتی لەحاڵەتی نەخۆشی سیل تووند دا.

ئایا نەخۆشی سیل چارەسەری هەیە؟

نەخۆشی سیل ئەکرێت چارەسەر بکرێت بە بەکارهێنانی نوێترین دەرمانەکانی سیل لە سەرەتادا. چارەسەرکردنی سیلی بەرگریکاری دەرمان زۆر قورسە لەبەر نەبوونی دەرمانە کاریگەرەکان.دوو لەسەر سێی ئەوکەسانەی کە سیلی بەرگریکاری دەرمانیان هەیە چارەسەر ئەکرێن بە بەکارهێنانی چارەسەری سیل بۆ ماوەیەکی درێژ (دوو ساڵ چارەسەری سیل وەرئەگرن)