ئەکرێت هەوکردنی سیل چارەسەری هەبێت؟

، ئەکرێت هەوکردنی سیل چارەسەری هەبێت بە بەکارهێنانی دەرمان. لەووڵاتی فینلاند، دەرمان ئەدرێت بەو کەسانەشی کە بەرکەوتنیان هەیە لەگەڵ نەخۆشانی سیل و تووش بوون وە لە خوار تەمەنی ١٦ ساڵن. دەرمان ئەدرێت بە هەندێک لەگەنجەکانیش بە گوێرەی ڕینماییە نیشتیمانیەکان.

هیچ پشکنینێک هەیە بۆ دەستنیشانکردنی هەوکردنی سیل؟

هیچ پشکنینێکی باش نیە بەتەنها بتوانێت دەستنیشانی ئەوە بکات کە کەسێک تووشی سیل بووە. دوو پشکنین بەکاردێت: پشکنینی پێست (مانتۆکس تیوبەرکۆلین سکین تێست، تی ئێس تی) لەگەڵ پشکنینی خوێن (ئای جی ئاڕ ئەی). ئەم پشکنینانە بەکاردێت بە گوێرەی ڕێنماییە نیشتیمانیەکان.

ئەو کەسانەی کە بەرکەوتنیان هەیە لەگەڵ نەخۆشانی سیل ئەوانیش تووش ئەبن؟

نەخێر، نەخۆشی سیل بەئاسانی ناگوازرێتەوە، تەنها سێ یەکی ئەوکەسانەی کە بەرکەووتنی نزیک و زۆریان هەیە لەگەڵ کەسی تووش بوو بە سیل تووش ئەبن. ئەندامانی خێزان ئەوانەی کە بەیەکەوە و لەیەک ماڵدا ئەژین مەترسی زۆریان هەیە کە نەخۆش بکەوون. تەنها بەشێک لەوانە گەشە ئەکات بۆ نەخۆشی سیل.

هەموو نەخۆش کەوتووانی سیل کەسانیتر تووش ئەکەن؟

نەخێر، لەڕاستیدا تەنها ئەو کەسانەی کە نەخۆشی سیلی سیەکانی هەیە توانای بڵاوبوونەوەی هەیە.کەسی نەخۆش توانای نەخۆش خستنی کەسانی تری هەیە زۆر بەئاسانی ئەگەر کەسەکە بۆشایی هەبوو لە سیەکانیدا یان ئەگەر بەکتریا بینرا لەپشکنینی نموونەی بەڵغەمەکەیدا.

نەخۆش ئەکەوم ئەگەر هەمان هۆکاری گواستنەوە لەگەڵ کەسی تووش بوو بەنەخۆشی سیلی سیەکان بەکاربهێنم؟

مەترسیەک نیە بۆ تووش بوون بە سیل لەکاتی سەفەرێکی کورت یان یەک جار یان خێرا بۆ نموونە لەناو پاس یان قیتار. مەترسیەکە زیاتر ئەبێت ئەگەر سەفەری زۆر لە هەمان پاس یان قیتار لەگەڵ کەسی نەخۆشی سیل. ئەگەر سەفەر بە تەیارە بکەی و لەو سەفەرەتدا کەسێکی تووش بوو بە سیل لەهەمان تەیارەدا بێت سەفەرەکەش ٨ کاتژمێر یان زیاتری پێ بچێت ئەوا مەترسی نەخۆش کەوتنی ە بە سیل زیاترە لە سەفەرێکی کورتتر. مەترسی گەورەتر بۆ ئەو کەسانەیە کە نزیک لە کەسی نەخۆشەوە دانیشتوون (دوو ڕیز لە پێش و لە دوواوە). لێپرسراوانی بەرپرس لە نەخۆشیە گواستروەکان ئەتوانن ئەوکەسە بدۆزنەوە و پەیوەندی پێوە ئەکەن.

ئەکرێت تووشی هەوکردن ببم ئەگەر ماڵی نەخۆشێک پاک بکەمەوە کە لە نەخۆشخانە مابێتەوە بەهۆی تووشبوون بە تی بی.

سیل بڵاونابێتەوە لەڕێگەی بەکارهێنانی قاپ، خواردنەوە، خواردن یان جل وبەرگ یان دەستدان لە ڕووەکان. بەکتریای سیل ئەچیتە هەواوە کاتێک کەسی تووش بوو بە سیلی سیەکان قسەبکات، بکۆکێت، بپژمێت یان گۆرانی بڵێت. کەسێکی تر کە لەگەڵ ئەودایە لە هەمان شوێنی داخراو (هەمان ژوور یان شووقە) ڕەنگە بەکتریاکە بچێتە سیەکانیەوە لەکاتی هەناسەداندا و تووش بێت . دوای ئەوەی کەسی نەخۆش ژوورەکە بەجێ ئەهێڵێت، بەکتریای سیلەکە بۆ چەند کاتژمێرێک لەهەوای ناو ژوورەکەدا ئەمێنێتەوە. بەتایبەت لە ژووری بچکۆلەو هەواگۆڕکێی کەم بێت. ئەگەر کەسە نەخۆشەکە ژوورەکەی بەجێ هێست چەندکاتژمێرێك پێشتر و ژوورەکە هەواگۆرکێی هەبوو ، ئەوا هیچ مەترسیەک نیە بۆ سەر ئەوکەسەی کە ژوورەکە پاک ئەکاتەوە.

چۆن سیل بڵاوئەبێتەوە؟

بەکتریای نەخۆشی سیل بڵاوئەبێتەوە لەکەسێکەوە بۆ کەسێکیتر لە لەڕێی هەواوە کاتێک کەسی تووشبوو بەم نەخۆشیە کەلە سیەکان یان قورگی دابێت قسەبکات، گۆرانی بڵێت، بکۆکێت یان باوێشک بدات. ئەوکەسەی کەلەگەڵیدایە لەهەمان شوێن یان لە ژوورەوە ئەبێتە هەڵگری بەکتریاکە لە سیەکانیدا بەهۆی هەڵمژینی هەواکەو پاشان نەخۆشکەووتنی کەسەکە بەنەخۆشی سیل. ئەندامەکانی خێزان کە بەیەکەوە ئەژین گریمانەی تووشبوونیان زیاترە.