ئامۆژگاری ئەکرێت بۆ دوورکەووتنەوە لە دووگیان بوون یان سکپڕی لەکاتێکدا چارەسەری سیل وەرئەگریت. دەرمانەکانی سیل کایگەریان هەیە لەسەر کۆرپەلە، هەندێک لەو دەرمانانە زیان بەخشن لەکاتی دووگیانی دا. ئافرەتان لەتەمەنی منداڵ دروستکردندا کە نەخۆشی سیل یان هەیە پێویستە ڕاوێژ لەگەڵ دکتۆرەکانیان بکەن بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەکی گونجاو بۆ کۆنتڕؤلی منداڵ بوون. کاریگەری بەکارهێنانی حەبی مەنع لاوازە بەهۆی دەرمانەکانی سیلەوە بۆیە ناتوانرێت پشتیان پێ ببەسترێت بۆ کۆنترؤڵی منداڵ بوون لەکاتی وەرگرتنی چارەسەری سیلدا.