ئەکرێت تووشی هەوکردن ببم ئەگەر ماڵی نەخۆشێک پاک بکەمەوە کە لە نەخۆشخانە مابێتەوە بەهۆی تووشبوون بە تی بی.

سیل بڵاونابێتەوە لەڕێگەی بەکارهێنانی قاپ، خواردنەوە، خواردن یان جل وبەرگ یان دەستدان لە ڕووەکان. بەکتریای سیل ئەچیتە هەواوە کاتێک کەسی تووش بوو بە سیلی سیەکان قسەبکات، بکۆکێت، بپژمێت یان گۆرانی بڵێت. کەسێکی تر کە لەگەڵ ئەودایە لە هەمان شوێنی داخراو (هەمان ژوور یان شووقە) ڕەنگە بەکتریاکە بچێتە سیەکانیەوە لەکاتی هەناسەداندا و تووش بێت . دوای ئەوەی کەسی نەخۆش ژوورەکە بەجێ ئەهێڵێت، بەکتریای سیلەکە بۆ چەند کاتژمێرێک لەهەوای ناو ژوورەکەدا ئەمێنێتەوە. بەتایبەت لە ژووری بچکۆلەو هەواگۆڕکێی کەم بێت. ئەگەر کەسە نەخۆشەکە ژوورەکەی بەجێ هێست چەندکاتژمێرێك پێشتر و ژوورەکە هەواگۆرکێی هەبوو ، ئەوا هیچ مەترسیەک نیە بۆ سەر ئەوکەسەی کە ژوورەکە پاک ئەکاتەوە.

تنەوەی سیل