نەخۆشی سیل بەشێوەیەکی باو لەسەرەتادا بە تێکەڵ کردنی چوارجۆر دەرمان چارەسەر دەکرێت. دەرمانەکان بریتین لە ڕیفامپیسین، ئایزۆنیئەزاید، پایرازینەماید، ئیسامبیوتۆڵ لەگەڵ ستریپتۆمایسین. ئەوەی کۆتای کە دژە بەکتریایە بەڕێگەی ماسولکە ئەدرێت بە نەخۆشەکە.
بڕی دەرمانەکە دیاری ئەکرێت بەپێی کێشی نەخۆشەکە. چارەسەریەکانی نەخۆشی سیل پێویستە زۆر بە ڕێکی و دروستی بەکاربێت پێش نانخواردن. ئەمەش هەمووکات ئاسان نیە. ئەمەش بۆچی، لە ووڵاتی فینلاند، کارمەندێکی تایبەتمەند دیاری ئەکرێت بۆ یارمەتی دانی نەخۆشەکە لەکاتی وەرگرتنی دەرمانەکاندا. لەهەمان کاتدا، کارمەندەکە ئەبێت دڵنیابێت لەوەی کە نەخۆشەکە هەموو بڕە دیاریکراوەکانی بخوات هەروەها تێبینی کاریگەریە لاوەکیەکانی دەرمانەکان بکات کە ئەکرێت هەبێت. هەرکەسێک کە نەخۆشی سیل یان تی بی گرتبێت مافی هەیە بۆ ئەم جۆرە چاودێریەی چارەسەر. ئەگەر نەخۆشەکە چارەسەرەکانی وەستاند لەخۆیەوە یان یەکێک لە دەرمانەکانی نەخوارد ئەوا درەنگ یان زوو ئەبێتە هۆی گەشەکردنی سترەینی تی بی کە بەرگری پەیدادەکات دژی دەرمانەکانی تی بی.
چارەسەری سیلیی ئاسایی کە هەستیارە بۆ دەرمانەسەرەتاییەکانی تی بی بەردەوام ئەبێت بۆ ماوەی شەش مانگ. چارەسەرەکان ئەکرێت ماوەیەکی زیاتر بخایەنن ئەگەر حاڵەتەکە قورس بوو. لە حاڵەتی ئاسایی دا چوار دەرمان بەکاردێت بۆ ماوەی دوو مانگی یەکەم پاش ئەوماوەیە دوو دەرمانی تر بەکاردێت.