سیلی سیەکان زۆربەی جار دەستنیشان ئەکرێت لە ڕێگەی وێنەگرتنی تیشکی ئێکسی سنگەوە (ئەشیعەی سنگ) لەگەڵ ذڵنیابوونەوە لەنەخۆشیەکە بەهۆی شیکاری نموونەی بەڵغەمەکەوە. لەگەڵ شیکاری مایکرۆسکۆپی نموونەی بەڵغەمەکە بەهۆی بۆیەیەکی تایبەتەوە ئەتوانرێت بەکتریاکە بدۆزرێتەوە. ئەگەر بەکتریاکە گەشەی کرد لە کەڵچەرەکە ئەوا پشکنینەکان پشتراست ئەکاتەوە. هەندێ جار پێویست ئەکات کە نازوریش بکرێت یان سی تی سکانی سیەکان. منداڵانی بچووک بەڵغەمەکەیان قووت ئەدەن وە ناتوانن نموونەی بەڵغەمەکەیان ئامادەبکەن وەکو کەسانی پێگەشتوو. لەبەر ئەوە نموونە بۆ بۆیەکردن بۆ مایکرۆسکۆب لەگەڵ کەڵچەرین لەڕێگەی دەرهێنانی شلەی ناو گەدە کە ئەم ڕێگەیە لە نەخۆشخانە ئەنجام ئەدرێت. چەندین تەکنیکی وێنەگرتن بەکاردێت بۆ شیکاری سیل لە ئۆرگانەکانی تر جگە لە سیەکان. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، نموونەیەک لە شانە یان شلە لەو ئۆرگانانە وەرئەگیرێت کە نەخۆشیەکەی لێداوە بۆ شیکارکردن.