نەخۆشیەکی درمی یە (گوازراوەیە) بەهۆی بەکتریای مایکۆبەکتریەم تیوبەرکولۆسس دروست ئەبێت کە لە رێی هەواوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکیتر دەگوازرێتەوە.
باوترین شوێن کە بەکتریای سیل لێی ئەدات سیەکانە، لەوێوە زیاددەکات و ئەبێتە ئیلتیهابات. ئەم بەکتریایە ئەتوانێت بڵاوبێتەوە بۆ ئەندامەکانی تری جەستە بەهۆی خوێن و لیمفەکانەوە. لەبەرئەوە ئەم نەخۆشیە توشی لیمفەکان ، ئێسکەکان، کۆئەندامی میزو زاووزێ، کۆئەندمی دەمار، پێست ئەبێت یان بەشیوەی هەوکردنێکی گشتگیر ئەبێت. پشکنین و چارەسەر بۆ نەخۆشی سیل بەبێ بەرامبەرە.
نەخۆشی سیل لەتەواوی ئاسیا و ئەفریقا و باشورو ناوەندی ئەمەریکاو زۆربەی رۆژهەڵاتی ئەوروپادا زۆر باوە. ساڵانە نزیکەی ١٠ ملیۆن کەس تووشی نەخۆشی سیل ئەبن و یەک ملیۆن و نیو ١.٥ ئەمرن بە نەخۆشی سیل. قەرەباڵغی ژیان، بەدخۆراکی، نەخۆشی ئایدز لەگەڵ کەمی خزمەتەتە تەندوستیەکان هاوکارن بۆ بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشیە. نەخۆشی سیل بڵاوئەبێتەوە لەو ووڵاتانەی کە دامەزراوە خزمەتگوزاریەکانی لەکارکەوتوون بەهۆی کارەساتەسرووشتیەکان و شەڕەکان و ڕووداوە کۆمەڵایەتیەکان.
فینلاند، نەخۆشی سیل گرنگترین و گەورەترین کێشەی تەندوستی کۆمەڵە لە ساڵانی ١٩٣٠ یەوە تا ئێستا، لەوساوە یەک هاوڵاتی فینلەندی هەموو کاتژمێرێک وەفاتی کردوە بەهۆی نەخۆشی سیلەوە. لە ئێستادا کەمتر لە ٢٥٠ حالەتی نوێی نەخۆشیەکە دەستنیشان کراوە لە فینلاند هەموو ساڵێک، نزیکەی نیوەی ئەو ژمارەیە کەسانی بێگانەن کە لە فینلاند لە دایک نەبوون. ئەو گروپانەی کە زۆرترین مەترسی تی بی یان لەسەرە لە ووڵاتی فینلاند کەسە بەتەمەنەکانن کە بەرلەساڵی ١٩٥٠ لەدایک بوون وەئەو پەنابەرانەی کە لەو ووڵاتانەوەی سیلی تیادا بڵاوە وە هەروەها کەسانی ئاڵودەووبووی دەرمان. سیل ئەو نەخۆشییەیە کە پێویستە بە شیوەیەکی راست وەربگیرێت و کاری پێویستی لەسەر بکرێت.