نیشانەکانی سیل

نیشانەکانی سیل دەتوانن بە هێواشی دەربکەون و لەوانەیە جیاواز بن

نیشانەکانی سیل ئەکرێت بگۆڕێت

باوترین نیشانەکانی سیل بریتیە لە کۆکە کە سێ هەفتە دەخایەنێت کە بەڵغەمی لەگەڵە ( دەنگی سیغە سیغی سیەکانە). نەخۆشەکە ڕەنگە تای هەبێت و کێشی کەم بکات و شەوانە ئارەقێکی زۆر بکات. هەروەها کەسەکە هەست بە لاوازیەکی زۆر و نەمانی ئارەزوی خواردن بکات. هەندێ جار ئەکرێت نیشانەی تریشی هەبێت، واتە بەپێی ئەو ئەندامەی جەستە کە تووشی نەخۆشیەکە بووە.

نیشانەکانی سیل ئاسایی بەهێواشی دەست پێئەکات. لەسەرەتادا سوک و ناڕوونە یان ڕەنگە کەسەکە هیچ نیشانەیەکی نەبێت. منداڵی بچوک ئەکرێت بەتەواوی  نەخۆش بکەوێت و زۆر بەخێرایی.

نیشانەکانی سیل ئەکرێت لەهەمان کاتدا  هێمایی نەخۆشی تر بن. ئەکرێت پشکنین بەکاربێت بۆ دەسنیشان کردنی ئەوەی کە ئایا هۆکاری ئەو نیشانانە سیلە. کەسێک کە یەک نیشانە یان زیاتری هەبێت پێویستە سەردانی پزیشک بکات.