کاریگەریە لاوەکییەکانی دەرمانەکانی سیل

ئەکرێت دەرمانەکانی سیل کاریگەری لاوەکی هەبێت، ئەگەر هەستت بە هەرشتێک کرد، هەوڵبدە پەرستارەکەت یان دکتۆرەکەت ئاگادار بکەیت.

زۆربەی کاریگەریە لاوەکیەکانی دەرمانەکانی سیل سووکن و کاریگەریەکان نامێنن کاتێک بەردەوام ئەبیت لەسەر وەرگرتنی دەرمانەکان یان چاک ئەبیتەوە. بە تێکڕا یەک لەسەر دەی ئەوانەی چارەسەری نەخۆشی سیل وەرئەگرن کاریگەری لاوەکی قورسیان لەسەر دروست ئەبێت. لەم حاڵەتەدا، ئەبێت چارەسەرەکان بەشێوەیەکی کاتی بووەستێنرێت.

وەرگرتنی دەرمانەکانی چارەسەری سیل لەگەڵ هەردەرمانێکی تر لەیەک کاتدا پێویستی بە هۆشیاری تەواو هەیە. بۆیە گرنگە کە دکتۆر ئاگادار بکرێت لەسەرجەم ئەودەرمانانەی کە بەکاردێت ( دەرمانەکانی شەکرە، دەرمانەکانی روونکردنەوەی خوێن، دەرمانی دژە منداڵ بوون، تادوایی). وەهەروەها ئەبێت بە دکتۆرەکە بووترێت ئەگەر هەر دەرمانێکی گیایی یان تەواوکاریەکی خۆراکی ئەخۆیت لەبەرئەوەی ئەکرێت کاریگەری نەرێنی دروست بکات لەگەڵ دەرمانەکانی سیل.

      • کاریگەریە لاوەکیە سوکەکانی دەرمانەکانی سیل هاوبەشن و دڵخۆشکەرنین، بەڵام نابنە ڕێگر لەوەی کە بەردەوام بیت لەسەر چارەسەریەکان. ئەو کەسەی کە بەرپرسیارە لە پێدانی چارەسەر پێت ئاگاداربکەرەوە بۆ ئەوەی چارەسەری ئەوە بکات. چارەسەریە لاوەکییەکان بریتین لە:
      • گۆڕانی رەنگی مێز بۆ رەنگێکی پرتەقاڵی، لیک و فرمێسک. کە ئەمەش بەهۆی دەرمانی ڕیفامپسینەوە دەبێت. چاویلکە ئەبێتە هۆی گۆڕینی رەنگەکان. لەبەر ئەوە چاویلکە بەکار مەهێنە کاتێک چارەسەری ڕیفامپسین بەکاردێنیت.
      • خوران و سوربوونەوەی پێست لەبەر تیشکی خۆردا. هەندێک دەرمانی سیل بۆنموونە پایرازینەماید وا لە پێست ئەکات هەستیار بێت بۆ تیشکی خۆر. دکتۆرەکەت ئامۆژگاریت ئەکات بۆ بەکارهێنانی کرێمی دژەخۆر یان لەبەرکردنی جل و بەرگ  بۆ پاراستنی پێستت.
      • زیبکە یان دروست بوونی دوگمە بەهۆی دەرمانی ئایزۆنیئەزاید. کە ئەمەش چارەسەر دەکرێت بە بەکارهێنانی دەرمانی تایبەت بەزیبکە.
      • قژ وەرین بەهۆی دەرمانی ئەزۆنیئەزاید. ئەمەش نامێنێت دوای کۆتایی هاتنی چارەسەرەکە.
      • ەوانەیە هەندێک جار سووربوونەوەی کاتی یان خورانی دەم وچاو وڕوومەت ٢بۆ٣
      • کاتژمێر دوای وەرگرتنی دەرمانی ڕیفامپیسین یان پایرازینەماید. ئەم حاڵەتەش ئەکرێت جارەسەربکرێت بە دەرمانی ئەنتی هیستامین (دژە حەساسیەت). سووربوونەوەی کاتی دەمو چاو لەگەڵ سەرئێشە، زیادبوونی لێدانی دڵ، زۆر بوون و کەمبوونی پەستانی خوێن (کەلەوانەیە ببێتەهۆی بوورانەوە)هۆکارەکەی ئەوەیە کە جۆری ئەو خواردنەی کە دەخورێت تایرامین یان هیستامین ی تێدایە لەگەڵ دەرمانی ئایزۆنیئەزاید. ئەم جۆرە هەستیاریە تاکە. ئەکرێت نەهێڵرێت بە دوورکەووتنەوە لە ئەم جۆرە خواردنانەی خوارەوە لەگەڵ چارەسەری ئایزۆنیئەزاید:
        • پەنیر
        • شەرابی سوور
        • ماسی توونە
        • سۆسەجی چاکراو یان خۆشکراو
    • هەستیاری بەردەوام و بە خووروو، جۆری هەستیاری پێست وشیوازی چارەسەرکردنیان بەشێوەی تایبەت مامەڵەی لەگەڵ ئەکرێت. ئەگەر هەستاریەکە سووک بوو ئەوا بەتەنها بە گیراوەیەکی لۆشن چارەسەر ئەکرێت، یان بە ئەنتی هیستامین یان کۆرتیزۆن بۆ ماوەیەکی کەم چارەسەرئەکرێت. ئەگەر هەستیاریەکە تا یان نارەحەتی لەگەڵ بوو، یەکسەر پەیوەندی بکە بە دکتۆرەکەتەوە.
      • دڵتێکەڵهاتن، سکچوون و نەمانی ئارەزووی خواردن زۆر باوون کە کاریگەری لاوەکین، ئەمانە هەمووی نامێنن لەپاش چەند هەفیەیەکی کەم لەگەڵ بەردەوامبوون لەگەڵ چارەسەرەکان. دڵتێکەڵهاتنێکی زۆر و بەردەوام ئەکرێت چارەسەر بکرێت بە دەرمانی ئەنتی ئیمیتیکەکان.
      • ئازارێکی سووک لەبەشی سەرەوەی سک ئەکرێت چارەسەربکرێت بە دەرمانی تایبەت.
      • ئازارێکی سووک لە جومگەکاندا ئەکرێت چارەسەربکرێت بە ئازارشکێنەکان یان چارەسەری سرووشتی.
      • سەرئێشەیەکی سووک ئەکرێت چارەسەربکرێت بە ئازارشکێنەکان

      ماندووبوون، کەمبوونەوەی ئاگایی واتە تەرکیز، نا ئارامی، دڵەڕاوکێ  بۆئەمانە ئەکرێت قسە لەگەڵ کەسێکی خۆشەویست یان داوای یارمەتی لە هاوڕێیەک بکەیت.

      • خەوی ناڕێک. بە وەرزش کردن یان کەمکردنەوەی کافاین یان بە وەرگرتنی میلاتۆنین ئەکرێت چارەسەر بکرێت.
      • دەم ووشک بوون. بە پاکوخاوێن ڕاگرتنی ڕۆژانە و خواردنەوەی بڕی تەواو لەئاو (بۆ کەسێکی پێگەشتوو یەک لیتر نیوە بۆ ڕۆژێک) ئەکرێت چارەسەر بکرێت. یان بەکارهێنانی ئامادەکراوی تۆپیکاڵ بۆ دەم ووشک بوون کە لە دەرمانخانەکان هەیە یان چەورکردنی ناودەم بە زەیتی زەیتوون.
      • تامی کانزا لەناو دەم. جوینی زایلیتۆڵ وەکو بنێشت یان لۆزنئەیجی قوڕگ وەکۆ حەب ئەم حاڵەتە چارەسەر ئەکات.

کاریگەریە لاوەکیە تووندەکان کەمن بەڵام کە دەرئەکەون ئەبێت یەکسەر ئەو دەرمانانە بوەستێنرێت، بەلایەنی کەم بۆ ماوەیەکی کاتی. پەیوەندی بکە بە ئەو کەسەی کە تایبەتمەند کراوە بۆ چاودێری کردنی چارەسەرکردنی تۆ یان خزمەتگوزاری فریاکەووتنی خێرا ئەگەر تێبینی یەکێک لەم نیشانانەی خوارەوەت

  • ڕشانەوە و لەگەڵ سک ئێشەیەکی تووند
  • زەردبوونی ڕەنگی پێست یان زەردبوونی سپێنەی چاو
  • ئەم نیشانانە ڕەنگە بەهۆی هەوکردنی جگەرەوە بێت کە بەهۆی دەرمانەکانی سیلەوە دروست ئەبێت.
  • لەماوەی چارەسەریەکەدا، فەرمانەکانی جگەر چاودێری ئەکرێت بەڕێکی لەڕێگەی پشکنینی خوێنەوە.
  • تا لەگەڵ خورانی پێست و دروست بوونی کیسی پڕ لە ئاو لەسەر پێست
  • ئاوسانی پووک، لێو یان پێڵووی چاوەکان لەگەڵ هەناسە بڕکێ یان هەناسە سواری
  • ئازاری تووندی جومگەکان یان ماسوولکە، کە ڕێگربێت لە جوڵاندن
  • سەر لەگێژەوەهاتن
  • ژاوەژاو لە ناو گوێچکەدا یان کەمبوونەوەی توانای بیستن تا ئاستی لەدەستدانی بیستن
  • کەمبوونەوەی بڕی میزکردن، ڕەنگی میز ئەگۆڕێت بۆ رەنگێکی تاریک
  • کەمبوونەوەی ئاستی بینین
  • فێ یان بوورانەوە
  • هەستکردن بە بینین و گوێ ڵێبوونی شتی جیاواز کە بوونی نیە
  • بیرکردنەوە لە خۆ کوشتن، گۆڕانی خێرا لە بیرکردنەوەدا
  • خوێنبەربوونی لووت یان پووک

هەندێ جار ئەتوانرێت کاریگەریە لاوەکیەکانی چارەسەریەکانی سیل نەهێڵرێت. بۆ نموونە، دەرمانی ئایزۆنیئەزاید زۆربەی جار ئەبێتەهۆی پێرفیراڵ نیورۆپاسی، نیشانەکانی بریتین لە گێژبوون، خوران و سووتانەوەی پێستی دەستەکان و قاچەکان. کە ئەمانە بە پێدانی تەواوکاری خۆراکی  ڤیتامین بی٦ چارەسەرئەبێت.

بەکارهێنانی یان خواردنەوەی ئەلکهول لە کاتی چارەسەرەری نەخۆشی سیل مەترسی زیاتر بۆ تووشبوون بە تەشەمووعی جگەر زیاتر دەکات. لەبەر ئەوە، زۆر گرنگە بەهیچ شێوەیەک خواردنەوە ئەلکهولیەکان نەخورێتەوە لەماوەی وەرگرتنی چارەسەری سیل دا.