سیل لە ناوەندەکانی خوێندندا

کاتێک زانیاری ئەبیستیت لەسەر بوونی کەسێک کە تووشی نەخۆشی سیل ی سیەکان بووە لەو ناوەندەی خوێندندا. لەوانەیە گومانت بۆ دروست بێت لەسەر ئەوەی لەوانەیە تووشی نەخۆشی سیل بووبیت و بترسیت.

سەرەتا، هیچ هۆکارێک نیە بۆ ئەوەی کە بترسیت یان خەم بخۆیت، لەبەر ئەوەی نەخۆشی سیل بەو ئاسانیە ناگوازرێتەوە. تەنها سێ بەشی ئەوانەی کە بەرکەوتەن تووشی نەخۆشیەکە ئەبن. گرنگی بەرکەووتنەکە بەندە لەسەر سروشتی نەخۆشیەکە، ماوەی بەرکەوتنەکە وە بارودۆخەکە. کلیک لێرە بکە بۆ خوێندنەوەی زیاتر لەسەر چاودێری بەرکوتووان- ئەمە مانای چیە.

ئەم جۆرە حاڵەتە بەرکەووتنانەی وەکو ئەمە، مەترسی گواستنەوەیان ئاسایی زۆر کەمە، زۆر کەمتر لەوەی کە لەهەمان ماڵدا لەگەڵی بژیت.

دووەم، تەنها یەک لەسەر دەی تووش بووانی گەنج (کە بەرگریان ئاساییە) نەخۆش ئەکەون بە نەخۆشی سیل. مەترسی هەوکردنی سیل پێشکەوتوو بۆ نەخۆشی سیلی چالاک زیاترینە لە ساڵەکانی سەرەتادا لەدوای تووش بوون، بەڵام ڕەنگە دە ساڵی بووێت بۆ نەخۆش کەووتن.

لەنێوان خوێندکاران، هەرزەکاران لەگەڵ گەنجانی پێگەشتوو زۆرترین مەترسی نەخۆشکەوتنیان هەیە وەک لە کەسە بەتەمەنەکان. لەبەر ئەوە، خوێندکارانی خوار تەمەن ٣٥ ساڵ پشکنینیان بۆ ئەکرێت بۆ هەوکردنی سیل لەڕێگەی شیکاری خوێن( ئای جی ئاڕ ئەی). ئەوانەی کەتووش بوون بۆ ماوەی ٣ بۆ ٩ مانگ پێداویستیەکانی چارەسەریان بۆ دابین ئەکرێت بۆ ڕێگەگرتن لە (ئێڵ تی بی ئای).

بۆ زانیاری زیاتر کرتە لێرە بکە بۆ خوێندنەوەی زیاتر لەسەرئەو گروپانەی لە مەترسی دان،پەیوەندی بکە بە چاودێری یان بەدواداچوونی بەرکەوتووان (ئێڵ تی بی ئای).

یەم، لێپرسراوانی نەخۆشیە گوازراوەکان لە ناوچەکەت، بەیەکەوە لەگەڵ دامەزراوە فەرمیەکان، شیکاری بۆ حاڵەتەکانی بەرکەووتن ئەکەن لەگەڵ گروپەکانی خوێندکاران کە بەرکەووتنیان لەگەڵ سیل هەبووە. خوێندکار یان فەرمانبەرکە دەستنیشان کران بە بەرکەوتوو زانیاریان پێ ئەدرێت لەبارەی حاڵەتەکەیەوە و ڕێنمایی ئەکرێت ئینجا یان لەڕێگەی دانیشتنێکەوە یان هەر ڕێگەیەکی ترەوە کە گونجاوبێت بۆ کەسی بەپرسیار لە نەخۆشەکە. بەیارمەتیت بووەستە بۆ زانیاری بەهەر ڕێگەیەک بێت وە ڕێنماییەکان پەیڕەوبکە.

چوارەم، ئاستی زۆری بەرکەوتن بەئاسانی ئاستی بڵاوبوونەوەی هەواڵ تێئەپەڕێنێت لەگەڵ ئەوەدا لێپرسروانی نەخۆشیە گواستراوەکان زۆر جار ئەبێت گشتاندنێک بۆ خەڵک بکەن. گومان و دڵەڕاوکێ دروست نەکەن و بەخراپ ناوی کەسی تووش بوو بە نەخۆشی سیل لەشوێنە گشتیەکان و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان نەهێنن. هەڵەی کەس نیە کە تووشی نەخۆشی سیل ئەبیت.

پێنجەم، هاوکاری نەخۆشەکە بکە لەماوەی مانەوە لە نەخۆشخانە هەروەها لەو ماوە زۆرەی کە لەژێر چارەسەرکردندایە.نەخۆشەکە زۆرجار بێتاقەت ئەبێت، ئەترسێت، سەری لێتێکئەچێت، هەست بە تاوانباری ئەکات لەگەڵ دوودڵی لەبارەی ئەوەی ڕەنگە هاوڕێ نزیکەکەی یان هاوپۆلەکەی تووشی نەخۆشیەکە کردبێت. نەخۆش بوون واتە تەنهایی و بێزاری. هاوکارییەکانت پێشکەش بکە و هاندانەکانت بگەیەنە لەڕێگەی تەلەفۆن، نامە، ئیمەیڵ، یان بە سەردانی کردنی کەسەکە لەکاتێکدا کە حاڵەتەکە باشتر بووە.

شەشەم، ئەتوانیت سیستەمی بەرگری لەشت بەهێز بکەیت لەڕێگەی چۆنیەتی ژیانکردن. چاودێری تەندروستی خۆت بکە. خواردنی باش بخۆ، وەرزش بکە و خەوی باش بکە. واز لە  بێنە و خواردنەوەی ئەلکهول کەم بکەرەوە. لە سترێس دووربکەرەوە. تەواوکەری خۆراکی ڤیتامین دی وەرگرە: ئەکەسانەی کە پێستیان سپی و ناسکە بەلای کەمەوە لە ماوەی وەرزی تاریكدا لە مانگی ئۆکتۆبەر لەگەڵ ئەپریل، ئەکەسانەی پێستیان تاریکە لە هەموو وەرزەکاندا.

حەوتەم، بیرت بێت بەرکەوتنەکانت لە داهاتوودا، بەڵام سترێست نەبێت لەو بارەیەوە. پەیوەندی بکە بە دکتۆرەکەت بۆ زانینی گریمانەی تووش بوون بە سیل یان  ئەگەر یەکێک لەم نیشانانەت تێدا دەرکەوت:

  • کۆکینی بەردەوام، بەڵغەم، بەڵغەم بۆ ماوەی زیاتر لە سێ هافتە.
  • نیشانەکانی تا دەرکەوتن یان بوونی تا کە هیچ هۆکارێکی دیار نەبێت.
  • لەدەستدانی ئارەزووی خواردن لەگەڵ دابەزینی کێش بە بێ وویستی خۆت
  • هیلاک بوونێکی زۆر

عارەق کردنەوەی شەوانەی نا سروشتی