نیشانەکانی نەخۆشی سیل چین؟

نیشانە گشتیەکانی نەخۆشی سیل بریتین لە لەدەستدانی ئارەزووی خواردن، کەمبوونی کێش، ماندوو بوون، ئارەقکردنەوەی زۆر لە شەواندا، لەرزوتا. لە منداڵاندا نەخۆشی سیل دەرئەکەوێت بە لاوازی و گەشەئەکات.

 نیشانە لۆکاڵیەکانی نەخۆشی سیل بەندە لەسەر ئەوەی کە چی بەشێکی لەشی گرتۆتەوە. لەهەرە نیشانە گرنگەکانی سیلی سیەکان بریتیە لە کۆکە کە زیاتر لەسێ هەفتە ئەخایەنێت.  کۆکەکە ئەگۆرێت بۆ کۆکەیەکی بەڵغەماوی بە تێپەڕبوونی کات. کۆکەی کەسەکە بەڵغەمێکی زەرد، قاوەیی یان ڕەنگی خوێنی ئەبێت. ئەگەر کەسەکە سیلی لیمفە گرێکانی هەبێت، ڕژێنە هەووکردووەکە هەڵەئاوسێ یان قەبارەی گەورە ئەبێت یان ئا ئاوسێت. بەزۆری لیمفە گرێ هەوکردووەکە لە ملدایە. بەڵام ئەکرێت لە بن باڵیشدا بێت یان لە بن ڕان بێت. زۆر جار ئەم لیمفە گرێیانە ئازار دروست ناکات و هەست ئەکەیت ڕەقن. تا نەخۆشیەکە تەشەنە دەسێنێت لیمفە گرێکان ئەجوڵێن،  سور ئەبنەوە و قوت ئەبنەوە.ئەو لیمفە گرێیەی ئەئاوسێت ئەکرێت بتەقێت و پەس (شلەیەکی زەردی سەوزباو) بکاتە پێستەوە.

نەخۆشی سیل