سیل بەشێوەیەکی گشتی نەخۆشیەکی گواستراوەی مەترسیدارە.پێویستە بڵاو نەبێتەوە. ئاکتی نەخۆشیە گواستروەکان ئەڵێت یان دڵنیامان ئەکاتەوە کە بەرپرسانی تەندروستی پێویستە ڕێگربن لە بڵاوبوونەوەی سیل لەناو خەڵکدا. ئەمەش ئەکرێت بە گەڕان بەدوای کەسی بەرکەوتوودا. ئەم گەڕانە لە نەخۆشخانە دەست پێئەکات و بەردەوام ئەبێت لە مەڵبەندەتەندروستیەکاندا. دکتۆری بەرپرسیاری نەخۆشیە گواستراوەکان لە یەکە ئیداریەکە لەگەڵ نەخۆشخانەی ناوچەکە چاودێری ئەنجامی گەڕانەکە ئەکەن لەگەڵ ئەوەدا ئەگەر پێویست بێت گەڕانەکە فراوانتر ئەکەن.
مەبەست لە گەڕان بەدوای کەسی بەرکەوتوو بۆ دەستنیشانکردنی کەسی تر ە کەتووشی سیل بووبێت. وە ئەوانەی تووش بوون سوودمەندبن لە چارەسەرە ڕێگرەکان. لەگەڵ ئەوەدا، کاتێک منداڵێک یان گەنجێک نەخۆش ئەکەوێت، ئەگەڕێن بەدوای سەرچاوەی تووش بوونەکەوە.
چۆن گەڕان بەدوای بەرکەوتووەکان دا ئەکرێت؟
زۆربەی کات گەڕان بەدوای بەرکەوتووەکان دا ئەکرێت کاتێک نەخۆشەکە دەستنیشان ئەکرێت بە نەخۆشی سیلی سیەکان..
بەگوێرەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە پرۆسەی گەڕان بەدوا بەرکەوتووەکاندا ئەکرێت.
ماوەی توانای بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە بەندە لەسەر ئەو ماوەیەی کە نەخۆشەکە نیشانەکانی سیستەمی هەناسەدانی هەیە یان لە وێنەی تیشکی ئێکسی سنگدا ئاستی تووندی گۆڕان هەیە. ماوەی توانای بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە لە چەند هەفتەیەکی کەمەوە دەست پێئەکات تا سەرووی ساڵێک. زۆربەی جار نزیکەی ٣ مانگ ئەخایەنێت.
بەگوێرەی ئاکتی نەخۆشیە گوازراوەکان ژمارە (٢٢)، ئەو کەسەی نەخۆش ئەکەوێت پێویستە ناوی ئەوکەسە ئاشکرا بکات کە ڕەنگە سەرچاوەی نەخۆشیەکە بێت یان تووش بوو بێت.کارمەندی تەندروستی نەخۆشخانەکە چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسی نەخۆش ئەنجام ئەدات بۆ ئەوەی کەسی بەرکەوتوو بدۆزێتەوە.ناوەکانیان و زانیاری تەواوی پەیوەندی پێوەکردنیان کۆدەکاتەوە. بەرکەوتەکان ئەوکەسانەن کەلەگەڵ نەخۆشەکە زۆرترین بەرکەوتنیان هەبووە لەماوەی گواستنەوەکەدا.
- ئەندامانی خێزان لەگەڵ ئەو کەسانەی کەلەهەمان ماڵ بەیەکەوەن لەگەڵ کەسی تووش بوو بە سیل.
- هەرکەسێکی تر یان گروپێک وەکو چەند هاوڕێیەک ، چەند خزمێک لەگەڵ هاوپیشەکان لە شوێنی کار، لە قوتابخانە یان لە شوێنی پشوو.
بە پێدانی ناوی کەسەکان لەلایەن کەسی تووش بووەوە ئەبێتە هاوکاری بۆ کەسانی تر کە بە تەندروست بمێننەوە. ئەو زانیاریانە بە نهێنی ئەمێننەوە. ناوی نەخۆشەکە ناهێنرێت لەکاتێکدا هەڵسەنگاندن بۆ کەسی بەرکەوتوو ئەکرێت.
زۆر پێویست نیە پشکنین بۆ هەموو ئەوانەی بەرکەوتوون بکرێت. ئەندامانی خێزان پشکنینیان بۆ ئەکرێت. بۆ کەسانیتر بەپێی ماوەی بەرکەوتنیان لە ژوورەوەهەڵسەنگاندن و پشکنینیان بۆ ئەکرێت.
ئەوکەسانەی کە ئەهێنرێن بۆ هەڵسەنگاندن زۆربەی جار
- ئەندامانی خێزان لەگەڵ ئەو کەسانەی کەلەهەمان ماڵ بەیەکەوەن لەگەڵ کەسی تووش بوو بە سیل. ئەندامانی خێزان باوە گەورەو دایەگەورەش ئەگرێتەوە و ئەوکەسە خۆشەویستانەش ئەگرێتەوە کە زۆرتین بەرکەوتەیان هەیە لەگەڵ خێزانەکە. منداڵانی خوار تەمەن ٧ ساڵ ئەبێت بە زووترین کات پشکنینیان بۆ ئەنجام بدرێت.
- ئەو منداڵانەی کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە لەخوار تەمەنی ٥ ساڵەوە مەترسی زۆریان لەسەرە کە تووشی نەخۆشی سیل ببن دوای هەوکردنیان. هەروەها لەوانەیە تووشی جۆرەتووندەکانی سیل ببن.
لەگەڵ ئەوەشدا:
- ئەگەر مەترسی بڵاوبوونەوە زۆربوو ئەوا ئەوانەشی کە لەدەرەوەی خێزان بەکەووتنیان هەبووە پشکنینیان بۆ ئەکرێت: وە ئەوانەی کە لە خوار تەمەنی ٧ ساڵەوەن و بەرکەووتنیان هەبووە بەلای کەمەوە ٨ کاتژمێر وە ئەوانەشی لەسەرو تەمەنی ٧ ساڵەوەن و بەرکەووتنیان هەبووەبەلای کەمەوە ٤٠ کاتژمێر.
ئەگەر مەترسی بڵاوبوونەوە کەم بوو، تەنها منداڵانی دەرەوەی خێزان خوار تەمەنی ٧ ساڵ کە بەرکەوتوون بەلای کەمەوە بۆ ٤٠ کاتژمێر پشکنینیان بۆ ئەنجام ئەدرێت.
ئیشە پزیشکیانەی کە ئەنجام ئەدرێت بۆ کەسی تووش بوو بە نەخۆشی سیل لەو ماوەیەی کە نەخۆشیەکە توانای گواستنەوەی هەیە بریتین لە شیکاری کردن وە هەڵسەنگاندن بۆ حاڵەتەکانی وەکو نەشتەرگەری یان بڕۆنکۆسکۆپی، هەناسەگێڕانەوە، دانانی تیوب، هاندانی وەرگرتنی بەڵغەم، پاکردنەوەی بۆری هەناسە، جوڵەی پەلەکان ، سپایرۆمەتری بۆ پێوانی هەناسە لەگەڵ چارەسەری ددانەکان. لەبەرئەوەیە کە بەرکەووتنی کارمەندەکان ڕووئەدات لەگەڵ بەکتریای سیل.
چۆن زانیاری لەبارەی ئەوانەی تووش بوون ئەگەیەنرێت؟
زانیاریەکانی پەیوەندی کردنی کەسانی بەرکەوتوو تۆمار ئەکرێن لە نەخۆشخانە لەسەر فۆرمی بەدواداچوونی بەرکەوتووان پاشان ئەنێردرێت بۆ دکتۆری بەشی نەخۆشیەگوازراوەکان لەبنکەی تەندروستی ناوچەکەی خۆت. ئەوانەی کە لە شوێنی کارەکەی خۆیان بەرکەوتە ئەبن تۆمار ئەکرێن بە هەمان میکانیزم و ئەنێردرێت بۆ خزمەتگوزاری تەندروستی پیشەیی.
لەکوێ ئەو کەسانەی کە بەرکەوتەن پشکنینیان بۆ ئەنجام ئەدرێت و وە چی جۆرە پشکنینێکیان بۆ ئەکرێت؟
ئامادەکاریەکان بۆ هەڵسەنگاندن ئەگۆڕێت لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکیتر. بەشێوەیەکی گشتی، نامەیەک ئەنێردرێت لەلایەن مەڵبەندی تەندروستی یان نەخۆشخانەکەوە بۆ کەسی بەرکەوتوو، لەگەڵیشیدا فۆڕمێکی پرسیار کە داوا لەکەسی بەرکەوتوو ئەکات وادەیەک بۆ چاوپێکەووتن دانێت یان تەلەفۆن بکات بۆ بنکەی تەندروستی یان چاودێری خزمەتی تەندروستی. پشکنینەکان بۆ گەنجەکان ئەنجام ئەدرێت لە بنکەی تەندروستی، بۆ منداڵەکان لەخوار تەمەنی قوتابخانەوە و ئەوکەسانەی کە حاڵەتی نەخۆشی تایبەتیان هەیە یان ئەوانەی کە ئەو دەرمانانە وەرئەگرن کە مەترسی سیلی چالاک دروست ئەکەن پشکنینەکانیان لە نەخۆشخانە ئەنجام ئەدرێت.
هەموو ئەو کەسانەی کە بەرکەوتەن و وێنەی تیشکی ئێکس یان هەیە وە هەروەها زانیاریان پێ ئەدرێت لەسەر سیل . پشکنینی زیاتر ئامادەدەکرێت بە زووترین کات بۆ ئەو کەسانەی نیشانەکانی سیل یان هەیە.
بۆ ئەو کەسانەی خوار تەمەنی ٣٥ ساڵ پشکنینی خوێن ( ئای جی ئاڕ ئەی، بی-تی بی ئای ئێف ئێن جی) ئەنجام ئەدرێت دوومانگ دوای دواهەمین جاری بەرکەوتنەکە. پشکنینەکە ئەوە دەردەخات کە جەستە بەرکەوتەی هەبووە لەگەڵ بەکتریای سیل . لە کەسێکی تەندروستدا کە بەرکەوتەی لەگەڵ سیل هەبووبێت نرخی پشکنینەک> ١ ئای یوو/ مل مانای ئەوەیە حاڵەتەکە تووش بوونە بە هەوکردنی سیل. ئەو کەسانە ئەکرێت دەرمانی چارەسەرییان پێبدرێت (چارەسەری ئێڵ تی بی ئای). ئەم پشکنینە ناتوانێت پێشبینی بکات کە کێ تووشی نەخۆشی سیل بووە. هەڵسەنگاندن وبڕیاردان لەسەر چارەسەری لەلایەن پسپۆڕی تایبەت ئەبێت لە نەخۆشخانەکاندا.
بۆچی پشکنینی ئای جی ئار ئەی ناکرێت بۆ هەموو توشبووەکان؟
پشکنینی ئای جی ئار ئەی ئەنجام ئەدرێت بۆ ئەوانەی کە بەرواری سەردانیان هەیە بۆ وەرگرتنی جاەرەسەری دەرمانی پاراستن.
چارەسەری دەرمان بۆ کەسانی سەرو ٣٥ ساڵ بەکارناهێنرێت لەبەر مەترسی تووشبوون بە تەشەمووعی جگەر بەهۆی دەرمانی چارەسەرەکەوە بە پێجەوانەی گەنجەکان. هەرچەندە چارەسەر ئەدرێت بە کەسانی سەرو ٣٥ ساڵ کە نەخۆشی تریان هەیە یان چارەسەری تر وەرئەگرن کە مەترسی تەشەنەکردنی حاڵەتەکە ئەکات تا ئاستی نەخۆشی سیل. لەم حاڵەتەدا مەترسی زۆری جارەسەری ئێڵ تی بی ئای پەسەند ئەکرێت.
بۆچی زۆرترین بڕ بۆ کەسێکی تەندروست کە بەرکەوتنی هەبوبێت و ئەنجامی پشکنینی ئای جی ئاڕ ئەی وائەکات کە چارەسەری ئێڵ تی بی ئای ١، کاتێک ئەنجامی تاقیگە ٠،٣٥ بە پۆزەتیف دەئەنرێت؟
ئەنجامی نەگەتیڤی پشکنین (٠،٣٥>) بەدڵنیاییەوە مانای ئەوەیە کەکەسی بەرکەوتوو تەندروستەو تووشی هەوکردنی سیل نەبووە. شیکردنەوەی ئەنجامی پۆزەتیف کارێکی زۆر قورسە. زانراوە کە ئەنجامی نزیک لە نرخی دیاریکراوی شەریکە زۆر ئەگۆڕێت لەبەر زۆر هۆکار. ئەنجامە پۆزەتیفە هەڵەکان زۆر چاوەروانکراون. توێژینەوەکان دەریانخستووە کە مەترسی پەرەسەندنی سیللە نێوان ١ بۆ ٤ دایە.
لە ووڵاتی فینلاند، تیمێکی شارەزای سیل گەیشتنە ئەو ڕایەی کە ٠،٣٥ بە پۆزەتیف هەژماربکرێت بۆ ئەوەی کە چارەسەری بۆئێڵ تی بی ئای بەدڵیایەکی زۆرەوە بۆ ئەوکەسانەی کە بەراستی تووش بووی سیلن بۆ ئەوەی سوود لە جارەسەرەکە وەرگرن. بۆ ئەوکەسانەی کە مەترسی تووشبوونی بە نەخۆشی سیلی هەیە (نەخۆشکەووتن لەگەڵ دەرمانی چارەسەری کە ئەبێتە هۆی لاوازکردنی سیستەمی بەرگری) ، بڕی هەژمارکراو بە پۆزەتیف بریتیە لە ٠،٣٥ .
چارەسەری ئێڵ تی بی ئای چیە؟
دەرمانی چارەسەری ئێڵ تی بی ئای ئەتوانێت ڕێگری بکات لە سەرهەڵدانی نەخۆشی سیل لە زۆربەی ئەوانەی کە چارەسەریان وەرگرتووە. چارەسەرەکەش بریتیە لە بەکارهێنانی ١-٢ دەرمانی دژە سیلە . بۆ ماوەی سێ مانگ (دوو دەرمان) یان ٦-٩ مانگ (یەک دەرمان).
بڕیاری پێدانی چارەسەربەندە لەسەر هەڵسەنگاندنی کەسەکەو هەرەها ئەنجامدانی گفتوگۆ. چارەسەر تەنها لە حاڵەتێکدا ئەدرێت کاتێک کەسەکە بیەوێت و ئامادەباشی هەبێت. بڕیاری چارەسەرکردن زۆر پەیوەندی بە هەڵسەنگاندنی کەسەکەوە هەیە کە مەترسی بۆ دروست بێت بەهۆی چارەسەرەکەوە کە کاریگەری لاوەکیە. چارەسەریەکە دەست پێئەکات و چاودێری ئەکرێت لەلایەن چاودێری تایبەتمەندەوە بە بێ بەرامبەر بۆ نەخۆشەکان.
کرتە لەم لینکە بکە بۆ خوێندنەوەی زیاتر لەسەر زانیاری نەخۆش.
كێ پێویستی بە چاودێری بەردەوامی ئەشیعەی ئێکس هەیە؟
- بەدواداچوون بۆ وێنەی تیشکی ئێکس بۆ سنگ دوبارە دوای ساڵێک تەنها لەم حاڵەتانەدا ئەبێت:
- کەسی بەرکەوتوو لەسەروو تەمەنی ٣٥ ساڵییەوە لەگەڵ ئەندامانی خێزان یان بەشداریکردنی هەبێت لە ئەنجامدانی ئیشێکی مەترسیداری پزیشکی
کەسێک کە دەستنیشانکرابێت بە ئێڵ تی بی ئای بەڵام لەبەر یەک هۆ یان زیاتر کە ناتوانێت چارەسەر وەربگرێت. ئەگەر کەسەکە بەرکەوتەبوو لەگەڵ جۆری سیلی بەگریکاری دەرمان یان کەسەکە کێشەی بەکارهێنانی مادەی بێهۆشکەری هەبوو، ئەوا لەم حاڵەتەدا بەهۆی تیشکی ئێکسی سنگ چاودێری ئەکرێت بۆ ماوەی دوو ساڵ.
بڕی چەند پارەی ئەوێت بۆ پشکنین؟
هەموو پشکنینەکان و چارەسەرەکان بۆ کەسانی بەرکەوتە بە سیل فریە و بێ بەرامبەرە واتە بەبێ پارەیە بۆ ئەوکەسانەی ئەکەونە ژێر ئاکتی سۆسیال و دڵنیایی تەندروستییەوە. بڕی پارەی تێچووی هەرنەخۆشێک کە سەردان ئەکات بە پشکنین و دەرمانەوە ئەگاتە ١٤٠٠
چیتر کە پێویستە کەسێک کە لەبیری بێت
گرنگە کە لە بیرت بێت کە بەرکەوتەی سیل یت. لەداهاتوودا، بە کارمەندانی نەخۆشخانە ئاگاداربکەیت بۆ ئەوەی مامەڵەی گونجاوت لەگەڵ بکەن بۆ ئەو حاڵەتە. چونکە ئەکرێت نەخۆش بکەویت بە نەخۆشی سیل دە ساڵ دوای بەرکەوتنت. پەیوەندی بکە بە دکتۆرەکەت بۆ زانینی گریمانەی تووش بوون بە سیل ئەگەر یەکێک لەم نیشانانەت تێدا دەرکەوت:
- کۆکینی بەردەوام، بەڵغەم، بەڵغەم بۆ ماوەی زیاتر لە سێ هافتە.
- نیشانەکانی تا دەرکەوتن یان بوونی تا کە هیچ هۆکارێکی دیار نەبێت.
- لەدەستدانی ئارەزووی خواردن لەگەڵ دابەزینی کێش بە بێ وویستی خۆت
- هیلاک بوونێکی زۆر
عارەق کردنەوەی شەوانەی نا سروشتی