ئەگەر گومانت هەیە کە تووشی سیل بوویت ئەوا پەیوەندی بکە ب:
-
-
- بنکەی تەندروستی ناوچەکەت
- خزمەتگوزاری تەندروستی پیشەیی
- خوێندکار: خزمەت گوزاری تەندروستی خوێندکار یان بنکەی تەندروستی شوێنی نیشتەجێ بوونت
کەسانی پەناخواز: ئۆفیسی پەرستاری تەندروستی گشتی لە بنکەی گشتی پرسگە
بنکەی تەندروستی پێویستە لەسەریان چاوپێکەوتنت بۆ ئامادە بکەن بۆ بینینی دکتۆر یان پەرستار لەماوەی ١ بۆ ٢ ڕۆژدا، یان ڕێنماییت پێ بدەن ئەگەر ئەوەش نەبوو.
هەڵسەنگاندنی پزیشکی بۆ سیل دەست پێئەکات بە پرسیارکردنن لەبارەی نیشانەکانەوە یان فاکتەر مەترسیدارەکانەوە ئەگەر هەبێت بۆ سیل. وەهەروەها پرسیارت لێ ئەکرێت لەبارەی هەرحاڵەتێکی سیل کە لە پێشوودا هەبووبێت یان هەر بەرکەوتنێکت هەبووبێت لەگەڵ نەخۆشانی سیل.
ئەگەر گومانی سیل کرا، وێنەی تیشکی ئێکسی سینگ ئەگیرێت لەگەڵ پشکنینی نموونەی بەڵغەم بۆ زانین و دڵنیابوونەوە لە بوونی مایکۆبەکتریا بە بەکارهێنانی سمییەر مایکرۆسکۆپی لەگەڵ کەڵچەر.
پشکنینت بۆ ئەنجام ئەدرێت لە لایەن دکتۆرەوە
هەڵسەنگاندنە پزیشکییە سەرەتاییانە بۆ سیل بۆ گەنجێک ئەنجام ئەدرێت لە بنکە تەندروستیەکاندا. کە ئەمەش بەندە لە سەر حاڵەتی نەخۆشەکە هەروەها سروشتی نیشانەکانی، ئەم هەڵسەنگاندنە ئەنجام ئەدرێت لە نەخۆشخانەکاندا.
ئەگەر دەسنیشان کراویت یان گومانی سیلت لێ ئەکرێت، ئەوا ئەنێردرێت بۆ ئەخۆشخانە بۆ زیاتر هەڵسەنگاندن و چارەسەرکردن. ئەگەرحاڵەتەکە گومانی سیل بووکە توانای بڵاوبوونەوەی بۆ کەسانی تر هەیە، ئەوا پێویستە داخلی نەخۆشخانە بکرێیت بە خێرایی (لە ماوەی ١-٢ ڕۆژدا). بە پێچەوانەوە بۆ داخڵ کردنی نەخۆشخانە لەوانەیە کاتێکی زیاتری بووێت.
لەنەخۆشخانە، لەسەرەتادا ئەکرێیتە ژوورێکی جیاکراوە بۆ ئەوەی نەخۆشیەکەت بڵاونەبێتەوە بۆ کەسانی تر. هەروەها زیاتر هەڵسەنگاندن و شیکاریت بۆ ئەکرێت بەپێی کەیسەکە.
لەنەخۆشخانە چارەسەری سیل دەست پێ ئەکات و لەماڵیشەوە هەر بەردەوام ئەبێت لەژێر چاودێری دا. هەروەها بنکەی تەندروستی بەرپرسیار ئەبێت لە پێدانی دەرمانەکانی سیل بۆ نەخۆشەکە. دکتۆرەکەش لە نەخۆشخانە بەرپرسیارەلە چارەسەرکردن و بڕیاردان لە ماوەی نەخۆشیەکەدا. سەردان و بەدواداچوون لە دوایی چوونەدەرەوە لە نەخۆشخانە بەردەوام ئەبێت لە بەشی ڕاوێژکاری هەموو مانگێک یان دوو مانگێک.
دەستنیشانکردنی سیل لە منداڵاندا کارێکی زۆر قورسە. کاتێک منداڵێک تووشی سیل ئەبێت ئەوا حاڵەتەکەی زۆر بە خێرایی تێک ئەچێت و خراپ ئەبێت، لەبەر ئەم هۆیە، هەموو پشکنینەکان بۆ منداڵانی ژێر تەمەنی ١٦ ساڵ ئەنجام ئەدرێت لە نەخۆشخانەی منداڵان.
دابینکردنی دەرمان، چاودێری تەندروستی و بەدواداچوون لەگەڵ سەردانیکردن کە پەیوەندی بە چارەسەری سیل هەیە سەرجەمیان بە خۆراییە و بێ بەرامبەرە. لە کاتی چارەسەریدا هاوکاری و ڕێنماییت پێدەدرێت لەلایەن ستافی چارەسەرکارەکەوە. کارمەندانی کۆمەڵایەتی نەخۆشخانەکە زانیاریت ئەدەنێ لەسەر بابەتی خۆپاراستن. هەروەها توانای داواکردنی هاوکاری زیاتریشت ئەبێت.
هەڵسەنگاندنی پزیشکی سەر
- وەرگرتنی مێژووی تەندروستی کەسەکە بە ئەنجامدانی چاوپێکەوتن
- هەڵسەنگاندنی فیزیایی لەلایەن دکتۆرەکەوە.
- گرتنی وێنەی تیشکی ئێکسی سنگ
- شیکاری ووردی مایکرۆسکۆپی یان کەڵچەری نموونەی بەڵغەم بۆ مایکۆبەکتریا، لەگەڵ پشکنینی ئەمپلیکەیشنی نیکلۆتایدەکانەتایی
پشکنینی زیاتر (ئەگەر پێویست بکات)
- پشکنینی خوێن
- برۆنکۆسکۆپی (نازوری سیەکان)
- بایۆپسی یان وەرگرتنی نموونەی شانەی تووش بوو
- ئەشیعە یان تۆمۆگرافی (سی تی سکان) سیەکان یان ئیم ئار ئای
-