ارەکان

تیوبەرکولۆسیس چیە؟یان سیل چیە؟

تیوبەرکولۆسیس چیە؟یان سیل چیە؟

نەخۆشی سیل، نەخۆشیەکە کە هۆکارەکەی بەکتریای تیوبەرکولۆسیسەوە .

تنەوەی سیل

چۆن سیل بڵاوئەبێتەوە؟

بەکتریای نەخۆشی سیل بڵاوئەبێتەوە لەکەسێکەوە بۆ کەسێکیتر لە لەڕێی هەواوە کاتێک کەسی تووشبوو بەم نەخۆشیە کەلە سیەکان یان قورگی دابێت قسەبکات، گۆرانی بڵێت، بکۆکێت یان باوێشک بدات. ئەوکەسەی کەلەگەڵیدایە لەهەمان شوێن یان لە ژوورەوە ئەبێتە هەڵگری بەکتریاکە لە سیەکانیدا بەهۆی هەڵمژینی هەواکەو پاشان نەخۆشکەووتنی کەسەکە بەنەخۆشی سیل. ئەندامەکانی خێزان کە بەیەکەوە ئەژین گریمانەی تووشبوونیان زیاترە.

ئەکرێت تووشی هەوکردن ببم ئەگەر ماڵی نەخۆشێک پاک بکەمەوە کە لە نەخۆشخانە مابێتەوە بەهۆی تووشبوون بە تی بی.

سیل بڵاونابێتەوە لەڕێگەی بەکارهێنانی قاپ، خواردنەوە، خواردن یان جل وبەرگ یان دەستدان لە ڕووەکان. بەکتریای سیل ئەچیتە هەواوە کاتێک کەسی تووش بوو بە سیلی سیەکان قسەبکات، بکۆکێت، بپژمێت یان گۆرانی بڵێت. کەسێکی تر کە لەگەڵ ئەودایە لە هەمان شوێنی داخراو (هەمان ژوور یان شووقە) ڕەنگە بەکتریاکە بچێتە سیەکانیەوە لەکاتی هەناسەداندا و تووش بێت . دوای ئەوەی کەسی نەخۆش ژوورەکە بەجێ ئەهێڵێت، بەکتریای سیلەکە بۆ چەند کاتژمێرێک لەهەوای ناو ژوورەکەدا ئەمێنێتەوە. بەتایبەت لە ژووری بچکۆلەو هەواگۆڕکێی کەم بێت. ئەگەر کەسە نەخۆشەکە ژوورەکەی بەجێ هێست چەندکاتژمێرێك پێشتر و ژوورەکە هەواگۆرکێی هەبوو ، ئەوا هیچ مەترسیەک نیە بۆ سەر ئەوکەسەی کە ژوورەکە پاک ئەکاتەوە.

ئەکرێت تووشی سیل ببم ئەگەر تەوقە بکەم یان باوەش بکەم بە کەسی تووش بوو بە نەخۆشی سیل؟

نەخێر، سیل بڵاو نابێتەوە لەڕێگەی دەست لێدان یان بەرکەووتنی پێست. سەیری سەرەوە بکە: چۆن سیل بڵاوئەبێتەوە؟

نەخۆش ئەکەوم ئەگەر هەمان هۆکاری گواستنەوە لەگەڵ کەسی تووش بوو بەنەخۆشی سیلی سیەکان بەکاربهێنم؟

مەترسیەک نیە بۆ تووش بوون بە سیل لەکاتی سەفەرێکی کورت یان یەک جار یان خێرا بۆ نموونە لەناو پاس یان قیتار. مەترسیەکە زیاتر ئەبێت ئەگەر سەفەری زۆر لە هەمان پاس یان قیتار لەگەڵ کەسی نەخۆشی سیل. ئەگەر سەفەر بە تەیارە بکەی و لەو سەفەرەتدا کەسێکی تووش بوو بە سیل لەهەمان تەیارەدا بێت سەفەرەکەش ٨ کاتژمێر یان زیاتری پێ بچێت ئەوا مەترسی نەخۆش کەوتنی ە بە سیل زیاترە لە سەفەرێکی کورتتر. مەترسی گەورەتر بۆ ئەو کەسانەیە کە نزیک لە کەسی نەخۆشەوە دانیشتوون (دوو ڕیز لە پێش و لە دوواوە). لێپرسراوانی بەرپرس لە نەخۆشیە گواستروەکان ئەتوانن ئەوکەسە بدۆزنەوە و پەیوەندی پێوە ئەکەن.

هەموو نەخۆش کەوتووانی سیل کەسانیتر تووش ئەکەن؟

نەخێر، لەڕاستیدا تەنها ئەو کەسانەی کە نەخۆشی سیلی سیەکانی هەیە توانای بڵاوبوونەوەی هەیە.کەسی نەخۆش توانای نەخۆش خستنی کەسانی تری هەیە زۆر بەئاسانی ئەگەر کەسەکە بۆشایی هەبوو لە سیەکانیدا یان ئەگەر بەکتریا بینرا لەپشکنینی نموونەی بەڵغەمەکەیدا.

ئەو کەسانەی کە بەرکەوتنیان هەیە لەگەڵ نەخۆشانی سیل ئەوانیش تووش ئەبن؟

نەخێر، نەخۆشی سیل بەئاسانی ناگوازرێتەوە، تەنها سێ یەکی ئەوکەسانەی کە بەرکەووتنی نزیک و زۆریان هەیە لەگەڵ کەسی تووش بوو بە سیل تووش ئەبن. ئەندامانی خێزان ئەوانەی کە بەیەکەوە و لەیەک ماڵدا ئەژین مەترسی زۆریان هەیە کە نەخۆش بکەوون. تەنها بەشێک لەوانە گەشە ئەکات بۆ نەخۆشی سیل.

هیچ پشکنینێک هەیە بۆ دەستنیشانکردنی هەوکردنی سیل؟

هیچ پشکنینێکی باش نیە بەتەنها بتوانێت دەستنیشانی ئەوە بکات کە کەسێک تووشی سیل بووە. دوو پشکنین بەکاردێت: پشکنینی پێست (مانتۆکس تیوبەرکۆلین سکین تێست، تی ئێس تی) لەگەڵ پشکنینی خوێن (ئای جی ئاڕ ئەی). ئەم پشکنینانە بەکاردێت بە گوێرەی ڕێنماییە نیشتیمانیەکان.

ئەکرێت هەوکردنی سیل چارەسەری هەبێت؟

، ئەکرێت هەوکردنی سیل چارەسەری هەبێت بە بەکارهێنانی دەرمان. لەووڵاتی فینلاند، دەرمان ئەدرێت بەو کەسانەشی کە بەرکەوتنیان هەیە لەگەڵ نەخۆشانی سیل و تووش بوون وە لە خوار تەمەنی ١٦ ساڵن. دەرمان ئەدرێت بە هەندێک لەگەنجەکانیش بە گوێرەی ڕینماییە نیشتیمانیەکان.

نەخۆشی سیل

سیل هەڵەی منە؟

نەخێر، بەبێ جیاوازی لە نەژاد، ڕەگەز، تەمەن، ئاستی ڕۆشنبیری وباری خێزانی، هەرکەسێک نەخۆش کەوێت ئەکرێت تووشی سیل ببێت

ئایا هەموو ئەو کەسانەی کە بەکەوتنیان هەیە لەگەڵ کەسێکی تووش بوو بە سیل، تووشی سیل ئەبن؟

نەخێر، تەنها یەک لەسەر دەی گەنجە تەندروستەکان کەتووشی هەوکردن بە بەکتریای سیل بوون ئەبێت بە نەخۆشی سیل. نزیکەی نیوەی ئەوانە نیشانەکانیان تێدا دەرئەکەوێت دوای دوو ساڵ لە هەوکردنەکە. نیوەکەی تریان نەخۆشیەکە تێیاندا گەشەدەکات کاتێکی دوور لە ژیانیاندا.

ئایا منداڵان یان گەنجان تووشی سیل ئەبن ئاسانتر لە کەسێکی پێگەشتوو؟

، منداڵی ساوا لەگەڵ منداڵان بەگشتی سیستەمی بەرگریان لاوازە. ئەگەر بەکتریای سیل بێتە لەشیانەوە یەکسەر نەخۆش ئەکەون تا ڕادەی مەترسی دروست کردن لەسەر ژیانیان. هەروەها لە گەنجاندا کەتەمەنیان لەنێوان ١٥ بۆ ٢٠ ساڵدایە، مەترسی گەشەکردنی نەخۆشی سیل زیاترە وەک لە پێگەشتووەکاندا.

چۆن نەخۆشیەکان یان دەرمانەکان سیستەمی بەرگری لەش لاواز ئەکەن و ئەبنە هۆی مەترسی گەشەکردنی نەخۆشی سیل؟

هەندێ نەخۆشی دیاری کراو یان دەرمانی چارەسەری ئەبنە هۆی لاوازکردنی سیستەمی بەرگری. کاتێکیش کە سیستەمی بەرگری کەسێک لاواز ئەبێت، جەستە ناتوانێت کۆنترۆڵی بەکتریانی سیل بکات. ئەگەر بەکتریاکەش زیادی کرد لە لەشدا، ئەوا ئەبێتە نەخۆشی سیل. لەبەر ئەم هۆیە شانسی گەشەکردنی نەخۆشی سیل زیاترە لە ئەم کەسانەدا.

بۆچی گرنگە کە بزانرێت ئەگەر نەخۆشی ئایدزت هەیە؟

لەبەرئەوەی نەخۆشی ئێچ ئای ڤی (ئایدز) سیستەمی بەرگری لاواز ئەکات، ئەوکەسانەی کە بەکتریای سیل و ئایدزیان هەیە مەترسی زۆریان هەیە کە لە داهاتووی ژیانیان تووشی نەخۆشی سیل ببن.

ئایا نەخۆشانی تووش بوو بە سیل پشکنینی ئایدزیان بۆ ئەنجام ئەدرێت؟

پشکنینی ئایدز بەشێوەیەکی ئاسایی بۆ هەرنەخۆشێکی سیل ئەنجام ئەدرێت؟

نەخۆشی سیل لە نەخۆشانی تووش بوو بە نەخۆشی ئایدز وەک یەکە لەگەڵ کەسانیتر؟

کەسانی هەڵگری ئایدز زۆربەی کات سیلیان هەیە لە ئۆرگانێکیتر چگە لە سیەکان بە بەراورد لەگەڵ ئوانەی کە ئایدزیان نیە. ئەگەرهەوکردنی ئایدز چارەسەر نەکرێت ئەوا ئەبێت بە نەخۆشی ئایدز. نەخۆشی سیل گەشەئەکات زۆر بەخێرایی. نەخۆشیەکە توانای بڵاوبوونەوەی ئەبێت لەناو جەستەدا ئەکرێت زۆر تووند بێت.

چەند زوو نیشانەکانی نەخۆشی سیل دەرئەکەون، دوی ئەوەی کەسێک تووشی هەوکردن ئەبێت بە بەکتریای سیل؟

ئەمەش بەندە لەسەر تەمەنی کەسەکە، سیستەمی بەرگری کەسەکە و لەناو منداڵانی بچوکدا لەسەر پێدانی ڤاکسین. منداڵانی خوار تەمەن ٥ ساڵ کە ڤاکسینی بی سی جی وەرنەگرتووە، زۆر بەخێرای ئەکرێت نەخۆش بکەوێت (یەک مانگ دوای ئەوەی بەکتریاکە هاتە ناو جەستەی منداڵەکە).

کەسی پێگەشتوو کە سیستەمی بەرگرییان ئاساییە نیشانەکانی تێدا دەرئەکەوێت لەماوەی ٦ بۆ ١٢ مانگدا دوای ئەوەی بەکتریای سیل هاتەناو جەستەیان.بەکتریای سیل ئەتوانێت سڕ بێت یان نووستوو بێت (ناچالاک) لەجەستەیاندا (بوونی بەکتریای شاراوە) هەروەها بوونی بەکتریاکە دواتر ئەبێتەهۆی دەرکەووتنی نەخۆشی سیل کاتێک سیستەمی بەرگریان بەرەو لاوازبوون ئەچێت لەگەڵ بەساڵا چوونیان.

بەشێکی لەش کاریگەر ئەبێت بە سیل؟

هەربەشێکی جەستە ئەکرێت تووشی هەووکردن ببێت، بەڵام بەزۆری کاریگەری ئەکاتەسەر سییەکان. دوو لەسەر سێی حاڵەتەکانی سیل، سیلی سییەکانە. زۆرترین سیلە باوەکان بەدەر لە سیلی سییەکان بریتیە لە سیلی لیمفە گرێکان. کەسی تووش بووی نەخۆشی سیل ئەکرێت لەهەمان کاتدا هەردوو جۆری سیلی سییەکان و سیلی بەدەر لە سییەکانی هەبێت.

نیشانەکانی نەخۆشی سیل چین؟

نیشانە گشتیەکانی نەخۆشی سیل بریتین لە لەدەستدانی ئارەزووی خواردن، کەمبوونی کێش، ماندوو بوون، ئارەقکردنەوەی زۆر لە شەواندا، لەرزوتا. لە منداڵاندا نەخۆشی سیل دەرئەکەوێت بە لاوازی و گەشەئەکات.

 نیشانە لۆکاڵیەکانی نەخۆشی سیل بەندە لەسەر ئەوەی کە چی بەشێکی لەشی گرتۆتەوە. لەهەرە نیشانە گرنگەکانی سیلی سیەکان بریتیە لە کۆکە کە زیاتر لەسێ هەفتە ئەخایەنێت.  کۆکەکە ئەگۆرێت بۆ کۆکەیەکی بەڵغەماوی بە تێپەڕبوونی کات. کۆکەی کەسەکە بەڵغەمێکی زەرد، قاوەیی یان ڕەنگی خوێنی ئەبێت. ئەگەر کەسەکە سیلی لیمفە گرێکانی هەبێت، ڕژێنە هەووکردووەکە هەڵەئاوسێ یان قەبارەی گەورە ئەبێت یان ئا ئاوسێت. بەزۆری لیمفە گرێ هەوکردووەکە لە ملدایە. بەڵام ئەکرێت لە بن باڵیشدا بێت یان لە بن ڕان بێت. زۆر جار ئەم لیمفە گرێیانە ئازار دروست ناکات و هەست ئەکەیت ڕەقن. تا نەخۆشیەکە تەشەنە دەسێنێت لیمفە گرێکان ئەجوڵێن،  سور ئەبنەوە و قوت ئەبنەوە.ئەو لیمفە گرێیەی ئەئاوسێت ئەکرێت بتەقێت و پەس (شلەیەکی زەردی سەوزباو) بکاتە پێستەوە.

دەستنیشانکردنی نەخۆشی سیل

چۆن نەخۆشی سیل یان تی بی دەستنیشان دەکرێت؟

سیلی سیەکان زۆربەی جار دەستنیشان ئەکرێت لە ڕێگەی وێنەگرتنی تیشکی ئێکسی سنگەوە (ئەشیعەی سنگ) لەگەڵ ذڵنیابوونەوە لەنەخۆشیەکە بەهۆی شیکاری نموونەی بەڵغەمەکەوە. لەگەڵ شیکاری مایکرۆسکۆپی نموونەی بەڵغەمەکە بەهۆی بۆیەیەکی تایبەتەوە ئەتوانرێت بەکتریاکە بدۆزرێتەوە. ئەگەر بەکتریاکە گەشەی کرد لە کەڵچەرەکە ئەوا پشکنینەکان پشتراست ئەکاتەوە. هەندێ جار پێویست ئەکات کە نازوریش بکرێت یان سی تی سکانی سیەکان. منداڵانی بچووک بەڵغەمەکەیان قووت ئەدەن وە ناتوانن نموونەی بەڵغەمەکەیان ئامادەبکەن وەکو کەسانی پێگەشتوو. لەبەر ئەوە نموونە بۆ بۆیەکردن بۆ مایکرۆسکۆب لەگەڵ کەڵچەرین لەڕێگەی دەرهێنانی شلەی ناو گەدە کە ئەم ڕێگەیە لە نەخۆشخانە ئەنجام ئەدرێت. چەندین تەکنیکی وێنەگرتن بەکاردێت بۆ شیکاری سیل لە ئۆرگانەکانی تر جگە لە سیەکان. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، نموونەیەک لە شانە یان شلە لەو ئۆرگانانە وەرئەگیرێت کە نەخۆشیەکەی لێداوە بۆ شیکارکردن.

لە کوێ نەخۆشەکە پشکنینی بۆ ئەنجام ئەدرێت؟

شوێنەی کە پشکنینی لێ ئەنجام ئەدرێت بۆ نەخۆش پەیوەندی بە باری تەندروستی و نیشانەکانی نەخۆشەکەوە هەیە. وێنەگرتنی تیشکی ئێکس بۆ سنگ  ئەکرێت لە هەرشوێنێک کە جاودێری تەندروستی ئەنجام بدرێت بۆ نموونە سەنتەرێکی تەندروستی. نموونەی بەڵغەم ئەتوانرێت لە ماڵەوە وەربگیرێت لە ماوەی سێ بەیانی یەک لەدوای یەک.

کە حاڵەتەکە دەستنیشانکرا و پرۆسەی چارەسەرکردن هەموو کات لە نەخۆشخانەوە دەست پێدەکات لە جاودێری تایبەتی تەندروستی. منداڵانی خوار تەمەن ١٦ ساڵ پشکنینیان بۆ ئەکرێت لە بەشی منداڵان لە نەخۆشخانە. گەنجەکان لە بەشێکی جیا پشکنینیان بۆ ئەنجام ئەدرێت بە پێی نیشانەکانی نەخۆشەکە. بۆ نموونە ئەگەر گومانی سیلی  سیەکان بوو ، ئەوا پشکنینەکە لە بەشی سەردانی کردنی نەخۆشی بۆ پشکنین یان لە بەشی سیەکان ئەنجام ئەدرێت. ئەگەر گومانی سیلی  لیمفەگرێکانی مل هەبوو، پسپۆڕیکی گوێکان پشکنینەکە ئەنجام ئەدات بۆ نەخۆشەکە.

چارەسەر بۆ نەخۆشی سیل

جۆن نەخۆشی سیل چارەسەر دەکرێت؟

نەخۆشی سیل بەشێوەیەکی باو لەسەرەتادا بە تێکەڵ کردنی چوارجۆر دەرمان چارەسەر دەکرێت. دەرمانەکان بریتین لە ڕیفامپیسین، ئایزۆنیئەزاید، پایرازینەماید، ئیسامبیوتۆڵ لەگەڵ ستریپتۆمایسین. ئەوەی کۆتای کە دژە بەکتریایە بەڕێگەی ماسولکە ئەدرێت بە نەخۆشەکە.

بڕی دەرمانەکە دیاری ئەکرێت بەپێی کێشی نەخۆشەکە. چارەسەریەکانی نەخۆشی سیل  پێویستە زۆر بە ڕێکی و دروستی بەکاربێت پێش نانخواردن. ئەمەش هەمووکات ئاسان نیە. ئەمەش بۆچی، لە ووڵاتی فینلاند، کارمەندێکی تایبەتمەند دیاری ئەکرێت بۆ یارمەتی دانی نەخۆشەکە لەکاتی وەرگرتنی دەرمانەکاندا. لەهەمان کاتدا، کارمەندەکە ئەبێت دڵنیابێت لەوەی کە نەخۆشەکە هەموو بڕە دیاریکراوەکانی بخوات هەروەها تێبینی کاریگەریە لاوەکیەکانی دەرمانەکان بکات کە ئەکرێت هەبێت. هەرکەسێک کە نەخۆشی سیل یان تی بی گرتبێت مافی هەیە بۆ ئەم جۆرە چاودێریەی چارەسەر. ئەگەر نەخۆشەکە چارەسەرەکانی وەستاند لەخۆیەوە یان یەکێک لە دەرمانەکانی نەخوارد ئەوا درەنگ یان زوو ئەبێتە هۆی گەشەکردنی سترەینی تی بی کە بەرگری پەیدادەکات دژی دەرمانەکانی تی بی.

 چارەسەری سیلیی ئاسایی کە هەستیارە بۆ دەرمانەسەرەتاییەکانی تی بی بەردەوام ئەبێت بۆ ماوەی شەش مانگ. چارەسەرەکان ئەکرێت ماوەیەکی زیاتر بخایەنن ئەگەر حاڵەتەکە قورس بوو. لە حاڵەتی ئاسایی دا چوار دەرمان بەکاردێت بۆ ماوەی دوو مانگی یەکەم پاش ئەوماوەیە دوو دەرمانی تر بەکاردێت.

بڕی پارەی چەندئەوێت بۆ چارەسەری نەخۆشی سیل؟

بەشیوەیەکی گشتی نەخۆشی سیل نەخۆشیەکی گوازراوەی مەترسیدارە. بەگوێرەی ئاکتی نەخۆشیە گوازراوەکان، چارەسەری نەخۆشی سیل لەگەڵ سەرجەم پشکنینەکانی وە لەحاڵەتی هەبوونی گومانی نەخۆشی سیلدا هەموویان بێ بەرامبەرە بۆ نەخۆشەکان لە فینلاند.

ئایا نەخۆشی سیل چارەسەری هەیە؟

نەخۆشی سیل ئەکرێت چارەسەر بکرێت بە بەکارهێنانی نوێترین دەرمانەکانی سیل لە سەرەتادا. چارەسەرکردنی سیلی بەرگریکاری دەرمان زۆر قورسە لەبەر نەبوونی دەرمانە کاریگەرەکان.دوو لەسەر سێی ئەوکەسانەی کە سیلی بەرگریکاری دەرمانیان هەیە چارەسەر ئەکرێن بە بەکارهێنانی چارەسەری سیل بۆ ماوەیەکی درێژ (دوو ساڵ چارەسەری سیل وەرئەگرن)

ئایا نەخۆشی سیل ئەبێتە هۆی لەناوبردنی یەکجاری لەناو جەستەدا؟

زۆربەی نەخۆشەکان بەتەواوی چاک ئەبنەوە. ئەگەر دەسپێکردنی جارەسەرەکە دواکەوت وە نەخۆشیەکە بووەهۆی لەناوبردنی گەوورەی خانەکان بۆ نموونە لە سیەکاندا، ئەکرێت بووترێت کەجەستە بەتەواوی  چاک نابێتەوە. هەندێ جار پێویستە نەشتەرگەری بکرێت بۆ بەئەنجام گەیاندنی چارەسەری تەواوەتی لەحاڵەتی نەخۆشی سیل تووند دا.

ئەکرێت کاریگەریم هەبێت لەسەر چاکبوونەوەم لە نەخۆشی سیل؟

بەڵێ ئەتوانیت. پەیڕەوی ئەو ڕێنماییانە بکە کە دکتۆرەکەت یان پەرستارەکەت پێت ئەڵێت. ڕۆڵی خۆت ببینە بە ئەنجام گەیاندنی ڕێنماییەکان

ئایا ئەتوانم سێکس ئەنجام بدەم لەکاتێکدا کە جارەسەری سیل وەرئەگرم؟

بەڵێ ئەتوانیت، بەڵام ئەبێت ئەوەت لەبیر بێت کە لەسەرەتای چارەسەردا لەوانەیە زۆر هیلاک بیت و کە وات لێ ئەکات سێکس کردن زۆر گرنگ نەبێت بەلاتەوە.

چۆن سیلی بەرگریکاری دەرمان چارەسەر دەکرێت؟

ئەگەر نەخۆشەکە ئێم دی ئاڕ یان ئێکس دی ئاڕ بوو، ئەوا چارەسەرەکە بە لێکدانی پێنج بۆ شەش دەرمان ئەبێت. وە جارەسەرەکەش زۆرجار دووساڵ ئەخایەنێت.

ئایا ئەبێت گرنگی بدەم بە جۆری خواردن لە ماوەی چارەسەری نەخۆشی سیلدا؟

. گرنگە کە خۆراکی باش بخۆیت بۆ ئەوەی جەستەت ووزەیەکیتێدابێت.ئەگەر کەسێکی جۆری خواردنت تەواو نیە وە کێشی زۆرت لەدەستداوە، ئەوا پسپۆڕی خواردن کە تایبەتمەندە لە نەخۆشخانە ئەتوانێت هاوکاریت بکات بە دانانی پلانێکی خواردن بۆ کەسەکە..

کەی ئەتوانم بگەڕێمەوە بۆ وەرزش کردن؟

لەگەڵ سیلدا ماندوو بوونێکی زۆر هەیە کە ووردە ووردە نامێنێت لەگەڵ باشتربوونی کەسەکەدا. لەسەرەتای وەرگرتنی چارەسەردا گرنگە کەسەکە پشووبدات. پیاسەکردن یان بە پیادە ڕۆشتن بە هەنگاوی هێواش گونجاوە کاتێک هەست ئەکەیت کە هێندە بەهێزیت بۆ ئەوەی بچیتەدەرەوە. دکتۆرەکەت ڕێنمایی زۆر تایبەتت پێ ئەدات کە چۆن وەرزش کردن دەست پێبکەیت.

ئایا ئەتوانم دووگیان بم لەکاتێکدا کە جارەسەری سیل وەرئەگرم؟

ئامۆژگاری ئەکرێت بۆ دوورکەووتنەوە لە دووگیان بوون یان سکپڕی لەکاتێکدا چارەسەری سیل وەرئەگریت. دەرمانەکانی سیل کایگەریان هەیە لەسەر کۆرپەلە، هەندێک لەو دەرمانانە زیان بەخشن لەکاتی دووگیانی دا. ئافرەتان لەتەمەنی منداڵ دروستکردندا کە نەخۆشی سیل یان هەیە پێویستە ڕاوێژ لەگەڵ دکتۆرەکانیان بکەن بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەکی گونجاو بۆ کۆنتڕؤلی منداڵ بوون. کاریگەری  بەکارهێنانی حەبی مەنع لاوازە بەهۆی دەرمانەکانی سیلەوە بۆیە ناتوانرێت پشتیان پێ ببەسترێت بۆ کۆنترؤڵی منداڵ بوون لەکاتی وەرگرتنی چارەسەری سیلدا.

سیلی بەرگری کاری دەرمان چیە؟

بەهەڵە و ناڕێکی بەکارهێنانی دەرمانەکانی دژە سیل ئەبێتە هۆی دروستکردنی بەرگری دژی دەرمانەکان. ئەمەش مانای ئەوەیە کە سەرەتا سیلی هەستیار بە دەرمان بە یەک تا دوو دەرمان چارەسەر ئەکرێت واتە مەودای چارەسەرکردنەکە زۆر کورت ئەبێت یان چارەسەرکردنەکە ئەوەستێنرێت چەندجارێک. نەخۆشی بەهۆی بەکتریای سیلی بەرگریکار وەڵامدانەوەی نابێت بۆ دەرمانە ستاندەرەکانی دژە سیل. سیلی بەرگریکار ئەکرێت بگوازرێتەوە بەهەمان شێوەی سیلی هەستیار.

   سیلی بەرگریکاری چەند دەرمانێک کە پێی ئەوترێت سیلی ئیم دی ئاڕ، جۆرێکی سیلە کە هۆکارەکەی بەکتریایەکە کە وەڵامدانەوەی نیە بۆ دەرمانەکانی ئایزۆنیئەزاید لەگەڵ ڕیفامپیسین، کە بە دوو دەرمانی بەهێزی ڕیزی پێشەوەی دەرمانەکانی دژە سیل دائەنرێن.سیلی بەرگریکاری بەهێزی دەرمان، کە پێی ئەوترێت سیلی ئێکس دی ئار، جۆرێکی سیلی بەرگریکاری چەند دەرمانێکە کە وەڵامدانەوەی هەیە تەنها بۆ چەند دەرمانێکی کەمتر، لەوانە کاریگەرترین دەرمانی ڕیزی دووەمی دەرمانەکانی دژە سیل. سیلی بەرگریکاری چەند دەرمانێک لەهەموو جیهاندا دۆزراوەتەوە. زیاتر لە نیوەی ئەو حاڵەتانەی تۆمارکراوە لە ووڵاتانی هندستان، چین و یەکێتی سۆڤێتی جاران بووە. لەفینلاند کەمتر لە دە حاڵەتی نوێی سیلی بەرگریکاری دەرمان هەیە ساڵانە.

کاریگەری لاوەکی دەرمانەکانی سیل

زیاتر بخوێنەوە لەسەر کاریگەری لاوەکی دەرمانی تی بی لەم لینکەوە

کاریگەریە لاوەکییەکانی دەرمانەکانی سیل

جیاکردنەوە یان کەرەنتین

کەی نەخۆشی تووش بوو بە سیل جیائەکرێتەوە لە نەخۆشخانە

زیاتر بخوێنەوە لەبارەی ئەم بابەتەوە لە ئایکۆنی هاوکاری یان جیاکردنەوە

چارەسەری جیاکراوەکان

ئایا ئەکرێت نەخۆش بەبێ ویستی خۆی جیابکرێتەوە؟

، ئەکرێت. بەگوێرەی ئاکتی نەخۆشیە گوازراوەکان، بڕیار لەسەر جیاکردنەوەی ناچاری ئەدرێت بۆ ماوەی دوو مانگ لەو کاتەوە.

چ کاتێک جیاکردنەوەی ناچاری بەکاردێت؟

جیاکردنەوەی ناچاری ئەبێت بەکاربێت بۆ نموونە ئەگەر نەخۆشەکە لە جۆری سیلی گواستراوەبوو یان جارەسەری پچر بچڕی دووبارەی هەبێت.