سیلی سیەکان ئەتوانرێت بدۆزرێتەوە لەڕێگەی وێنەی تیشکی ئێکسی سینگ لەگەڵ شیکاری بەڵغەم.
سیلی سیەکان ئاسایی ئەدۆزرێتەوە لەڕێگەی وێنەی تیشکی ئێکسی سینگەوە. گرتنی وێنەکە زۆر سەلامەتە. ئافرەتانی سکپڕ پێویستە بە دکتۆرەکە بڵێن پێش گرتنی وێنەکە.
نەخۆشەکە نموونەی بەڵغەمەکەی ئەهێنێت بۆ شیکاری بۆ ئەوەی دۆزینەوەی مایکۆ بەکتریای بۆ بکرێت بەبەکارهێنانی سمییەر مایکرۆسکۆپی، کەڵچەرو نیوکلیک ئەسید هایبریدایزەیشن. ئەنجامەکانی ئەمە دەرئەکەوێت لە چەند رۆژێکی کەمدا. مەترسی گواستنەوەی بەکتریاکە زۆرە ئەگەر لەناو سامپڵی بەڵغەمەکەدا ئەسید-فاست تی بی بەسیلی ببینرێت لە پشکنینەکەدا. پشکنینی نیوکلیک ئەسید هایبریدایزەیشن زانیاری خێرا ئەدات لەسەر وەڵامدانەوەی بەکتریای سیل بۆ دەرمانی ڕیفامپیسین. کەڵچەری سیل بەکار دێت بۆ دڵنیابوونەوە لەسەرئەوەی کە ئەو بەکتریایەی دۆزراوەتەوە جۆرێکە لەو بەکتریایەی کە نەخۆشی سیلەکەی دروست کردووە. ئەنجامی سیل بە کەڵچەر نزیکەی دوای ٢ بۆ ٨ هەفتە دەرئەچێت. سترەینی سیل پشکنینی بۆ ئەکرێت بۆ وەڵامدانەوەی دەرمان و جینۆ تایپ.
منداڵانی بچوک بەڵغەمەکانیان قوت ئەدەن بەوهۆیەوە ناتوانن سامپڵ ئامادەبکەن وەکوو چۆن گەنجێک ئەتوانێت. ئەگەر سیلی سیەکان پێشبینی کرا ئەوا گاستریک ئەسپارەیشن بەکاردێت بۆ ئەوەی نمونەی بەڵغەم وەربگیرێت بۆ پشکنین. ئەمەش لە نەخۆشخانە ئەنجام ئەدرێت.
هەندێ جار پێویستە کەسەکە نازور یان سی تی سکانی سیەکان ئەنجام بدات
جۆرەها تەکنیکی وێنەگرتن بەکاردێت بۆ دۆزینەوەی سیل لە هەر ئەندمێکی جەستە جگە لە سیەکان. ئەگەر گونجاو بوو نموونەی شانەکە یان پەس لە ئەنەدامەکە وەردەگیرێت و پشکنینی بۆ ئەنجام ئەدرێت.