سیلی ئێم دی ئار چیە؟
سیلی ئێم دی ئار بەهۆی مایکۆ بەکتریاوە ئەبێت کە بەرگری پەیداکردووە بەرامبەر زۆر جۆری دەرمان. لە کورت کراوەی ووشەی ئینگلیزی مەڵتی درەگ ڕیزیستانت تیوبەرکولۆسیسەوە هاتووە. سەرەکیترین و کاریگەرترین دەرمانی تی بی بریتیە لە ریفامپیسین و ئایزۆنیئەزاید، کە ناتوانرێت بەکاربێت بۆچارەسەری ئەم جۆرەی سیل.
ئەگەر سیلەکە بەرگری هەبوو بۆ دەرمانی فلۆرۆکیونۆلۆن، ئەوە پێی ئەوترێت پێش سیلی ئێکس دی ئاڕ.
سیلی ئێکس دی ئاڕ ، جۆرێکی باوی یان بەقوەتی بەرگری کاری دەرمانە باوەکانی وەکو بێداکیولین یان لینزۆلید لەگەڵ ئەو دەرمانانەشی کە لەسەرەوە باسکراون.
لەکوێ تووشی سیلی ئێم دی ئار ئەبم؟
نەخۆشی سیل ئاسایی لەڕێگەی هەواوە ئەگوازرێتەوە. ئەم جۆرەشی بە هەمان شێوە بڵاوئەبێتەوەلە ڕێگەی کەسی تووشبوو بە سیلی ئێم دی ئاڕ.
سیلی ئێم دی ئاڕ زۆر باوە لەوووڵاتانەی کە لەڕووی ئامێر و توانای پزیشکیەوە هەژارن بۆ ئەنجامدانی پشکنین بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکەو دەرمانی چارەسەرکردن. هەروەها ڕێکارەکانی چارەسەر وەک پێویست نین.
هەندێ جار، سەرەتا جۆری هەستیاری سیل بە دەرمان ئەبێتەهۆی بەرگری پەیداکردن بۆ دەرمانەکانی ڕیفامپیسین و ئایزۆنیئەزاید لە کاتی چارەسەرکردندا. ئەکرێت ئەمە ڕووبدات کاتێک کە جارەسەری سیل ناڕێک بێت یان دووبارەبێت یان بۆماوەیەکی زۆر وەستانی تێدابێت.
سیلی ئێم دی ئاڕ لە زۆربەی ووڵاتاندا تۆمارکراوە. نزیکەی نیوەی کەسانی تووشبوو دانیشتوانی هندستان، سین لەگەڵ ڕوسیا. ژمارەی تووشبووانی یان کەیسەکانی سیلی ئێم دی ئاڕ بەتایبەتی زۆر بەرزە لەناوچەی دەبلیوو ئێچ ئؤ هەرێمی ئەوروپا، بەشێوەیەکی سەرەکی لە دەرەوەی ئیرۆ یان ووڵاتانی ئی ئی ئەی.
لە ووڵاتی فینلاند، سیلی بەرگریکاری دەرمان (سیلی دی ئاڕ ) زۆر کەمە: چەند حاڵەتێکی کەمی سیلی ئێم دی ئاڕ دەسنیشان کراون هەموو ساڵێک، تەنها چەند حاڵەتێکی کەم لە پری سیلی ئێکس دی ئاڕ لەگەڵ سیلی ئێکس دی ئاڕ لە ٢٠١٠ تا ٢٠٢٠ هەبوون.
شێوازێک سیلی ئێم دی ئار چارەسەرئەکرێت؟
ئێم دی ئار چارەسەر ئەکرێت بە لێکدانی چەندین دەرمان کە ئەمەش کاتێکی زۆر ئەخایەنێت. سەرەتا ٥ بۆ ٧ جۆر دەرمان پێویستە، دواتر کاتێک چارەسەرەکە دەستبەکارکردن ئەکات، ژمارەی دەرمانەکان کەم ئەکرێتەوە بۆ ٤ بۆ ٥ دەرمان. ئامانج لەوە بۆ دۆزینەوەی کاریگەرترین لێکدانی دەرمانە بۆ هەر نەخۆشێک. دکتۆری جارەسەرکارەکە یارمەتی دەدرێت لەلایەن تیمی نیشتیمانی جارەسەرکاری شارەزای نەخۆشی سیل کە پێشنیاری لێکدانی دەرمانەکان دەکات.
چارەسەری سیلی ئێم دی ئار لەوانەیە ببێتە هۆی کاریگەری لاوەکی، وە نەخۆشەکە زانیاری و ڕێنمایی پێویستی پێ ئەدرێت بۆ ئەوەی چاودێری تەندروستی خۆی بکات. کاریگەری لاوەکی بە چەند ڕێگەیەک دەردەکەوێت. هەندێ جار ئەو دەرمانانەی کە بووەتە هۆی مەترسی ئەبێت کۆتایی پێ بهێنرێت.
چارەسەری سیلی ئێم دی ئار ئاسایی بۆ ماوەی دوو ساڵ ئەخایەنێت. هەندێ جار چارەسەر تەنها بە دەرمان نابێت بەڵکو ئەبێت نەشتەرگەریشی بۆ ئەنجام بدرێت بۆ چاکبوونەوە.
نەخۆشی سیلی ئێم دی ئار چارەسەری هەیە؟
تەنها ڕێگە بۆ چاکبوونەوە لە سیلی ئێم دی ئاڕ بریتیە لە بەردەوام بوون لەسەر وەرگرتنی ڕۆژانەی دەرمانی چارەسەر. ئەمەش بەهاوکاری کەسێکی ڕاهێنراو کە چاودێری وەرگرتنی دەرمانەکانی نەخۆشەکە ئەکات و چاودێری ئەگەرەکانی دەرکەوتنی کاریگەریە لاوەکیەکان ئەکات.
دەرئەنجامەکانی چارەسەرکردنی سیلی ئێم دی ئاڕ بەندەلەسەر چەند فاکتەرێک. مەودای نەخۆشیەکە، بەرگری سترەینی بەکتریاکە، تەمەن و نەخۆشیەکانی تری کەسە نەخۆشەکە، هەروەها ئاستی باشی وەڵام دانەوەی چارەسەرەکان و دەرکەوتەکانی. چارەسەری سیلی ئێم دی ئاڕ زۆر جار سەرکەوتوو نابێت بە بەراورد بە چارەسەری سیلی باوو لەبەر ئەوەی دەرمانەکان کاریگەریان کەمترەو چارەسەرەکان درێژخایەنەو کاریگەریە لاوەکیەکانی زیاترە.
دەرمانی کاریگەرو نوێ پێویستە بۆ چارەسەری سیلی ئێم دی ئاڕ ، کە لە ئامادەکردندان لەهەموو جیهاندا.