هەموو کەسێک نەخۆش ناکەوێت ئەگەرچی بەرکەوتنیشی هەبووبێت لەگەڵ کەسانی تووش بوو بە نەخۆشی سیل
نەخۆشی سیل بەئاسانی ناگوازرێتەوە. تەنها یەک لەسەر سێی ئەو کەسانەی کە بەرکەووتنی راستەوخۆیان بۆ ماوەیەک لەگەڵ کەسانی تووش بوو هەبێت تووش ئەبن.
مەرج نیە هەموو ئەوانەی تووشی هەووکردن ئەبن ببێتە هۆی نەخۆشی سیل.
زۆربەی زۆری یان نۆ لەسەر دەی کەسی تووشبوو نابێتە نەخۆشی سیل. بەکتریای سیل بەناچالاکی ئەمێنێتەوە لە جەستەیاندا ئەو حاڵەتەش پێی ئەوترێت (ئێڵ تی بی ئای). هیج نیشانەیەکیان نابێت ونەخۆش نین و هەروەها بەکتریاکەش ناگوازنەوە بۆ کەسانیتر. هەرچەندە ئەرگەر بەکتریاکە چالاک ببێت لە جەستەدا هەروەها زۆر ببێت ئەوە حاڵەتەکە ئەگۆرێت بۆ نەخۆشی سیل.
کاتەدا کەسەکە نەخۆشەو نەخۆشیەکەش توانای بڵاوبوونەوەی هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە زۆربەی کاتەکانیان لەگەڵ نەخۆشەکە بەسەرئەبەن.
تەنها یەک لەسەر دە ی گەنجێکی تەندروست کە تووشی هەوکردن بە تی بی بووبێت ئەگۆڕێت بۆ نەخۆشی سیل. وەهەروەها نزیکەی نیوەیان نیشانەکانیان ئەبێت لەماوەی دوو ساڵدا. نیوەکەیتر تووشی نەخۆشی سیل ئەبێت ڕۆژێک لە ڕۆژان لەماوەی ژیانیدا.
منداڵانی بچوک یان کەسانی بەتەمەن هەروەها کەسانی بەرگری لاواز بەهۆی نەخۆشی یان بەکارهێنانی زۆری دەرمان مەترسی زۆریان لەسەرە بۆ تووشبوونیان بە نەخۆشی سیل.