چارەسەری سیل

چارەسەری سیل بە تێکەڵەیەک لە دژە زیندەییەکان ئەنجام دەدرێت

نەخۆشی سیل چارەسەر ئەکرێت بە دژە بەکتریاکان

سیل زۆربەی کات بە تێکەڵکردنی چەند جۆرێکی جیاوازی دەرمان چارەسەر ئەکرێت. بەلای کەمەوە چارەسەرەکە شەش مانگ ئەخایەنێت. هەندێ کات زیاتریش ئەگەر نەخۆشیەکە بەهێزتربێت. مەترسی بڵاوبوونەوەش یەکسەر دائەبەزێت کاتێک جارەسەرەکە دەست پێ ئەکات.

گرنگە کە سەرجەم ڕینماییەکان جێ بە جێ بکرێت بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێیت. دەرمانەکان پێویستە لەکاتی خۆیدا و بە ڕێکی بخورێت. ئەگەر کەسێک کە نەخۆشی سیل ی هەبێت و زووتر وەرگرتن یان خواردنی دەرمانەکان بوەستێنێت، ئەوا دووبارە نەخۆش ئەکەوێتەوە. وە ئەگەرهەموو جارەسەریەکان بە ڕێکی وەرنەگیرێن، ئەوا بەکتریای سیل بەرگری دژی دەرمانەکان پەیدا ئەکات. ئەنجامەکەشی ئەبێتە هۆی ئەوەی کە کەسەکە زۆر بە گران چارەسەر بکرێت.

ئەگەر نەخۆشەکە بەرگری دژی دەرمانەکانی سیل دروست کردبوو، ئەوا بە تێکەڵ کردنی ٥ بۆ ٦ دەرمان چارەسەری بۆ دائەنرێت. لەم حاڵەتەشدا جارەسەرەکە ماوەی دوو ساڵ ئەخایەنێت.

ئەگەر نەخۆشەکە درمی بوو واتە گواستراوە بوو (هەوکردنی سیەکان بوو) ، ئەوا چارەسەرەکە لە شوێنێکی دابڕاو و جیاکراوە لە نەخۆشخانە ئەنجام ئەدرێت. ئەم جیاکردنەوەیە بۆ ئەوەیە کە بەکتریاکە بۆ ستاف و نەخۆشەکانی تر نەگوازرێتەوە. لەبەر ئەم هۆیە نەخۆشەکە بە تەنها ئەبێت و جوڵە بەهەموو شیوەیەک ڕێپێنەدراو ئەبێت. کرتە لەسەر ئەم لینکە بکە بۆ خوێندنەوە لەسەر جیاکردنەوەی نەخۆش