کوتان دژی سیل منداڵی تازە لەدایک بوو شیرەخۆر ئەپارێزێت لە جۆرە تووندەکانی نەخۆشی سیل.
ڤاکسینی بی سی جی
کە پێکدێت لە بەکتریای بەسیلەس زیندوو وە لاواز کراو. ئەم جۆرە ڤاکسینە نات پارێزێت لە تووش بوون بەڵکو ناهێڵێت بە تووندی نەخۆش بکەویت. منداڵی تازە لەدایک بوو شیرەخۆرە گریمانەی هەیە تووشی نەخۆشی سیل ببن، ئەم بی سی جی ڤاکسینە لەتوانایدا هەیە کە منداڵەکە بپارێزێت لە جۆرە بەهێزەکەی نەخۆشی سیل. وەکو جۆری سیل مێنەنجایتس یان شیوە باوەکەی سیل. توانای پارێزگاریکردنی ئەم ڤاکسینە لە نەخۆشی سیل جیاوازە لە تووێژینەوە جیاوازەکاندا. ئەم توانای ڤاکسینە کەم دەکات لەگەڵ تێپەڕ بوونی کات. بەڵام ئەم توانای پاراستنە بۆ چەندین ساڵ ئەمێنێت.
لەسەرەتادا لە فینلاند ئەم جۆرەی ڤاکسینە بی سی جی ئەدرا بە هەموو منداڵێک. لە ساڵی ٢٠٠٦ وە. ئەم بی سی جی ڤاکسینە تەنها ئەدرێت بە ئەو منداڵانەی کە پۆلێنکراون لەسەر ئەوانەی کە مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشی سیل هەیە. پێدانی ڤاکسین ئیستا نادرێت بە هەموو منداڵێک بەهۆی کەم بوونەوەی حاڵەتەکانی سیل لە فینلاند.
ڤاکسین ئێستا ئەدرێت بە تازە لەدایک بووەکان. مناڵانی سەروو تەمەن ٧ ساڵ ڤاکسینیان پێ نەدراوە. پێویستی پێدانی ڤاکسین دیاری ئەکرێت لە لایەن دکتۆرەوە. پێدانی ڤاکسین دژی سیل بە بێ بەرامبەرە.
وەرگرتنی ڤاکسین لە منداڵیدا نات پارێزێت لە گەورەییدا.
خوێندنەوەی زیاتر کلیک لەم لینکەی خوارەوەی ناشناڵ ئنستیتوتیدی تەندروستی و ژینگە بکە
نوێترین، پارێزراوترین و باشترین ڤاکسینی سیل بەرهەم ئەهێنرێت لە هەموو جیهاندا.