گواستنەوەی نەخۆشی سیل

گواستنەوەی سیل لە ڕێگەی هەواوە ڕوودەدات

نەخۆشی سیل ئەگوازرێتەوە لە کەسێکەوە بۆ یەکێکیتر لەڕێی هەواوە. خۆشبەختانە، ئەم نەخۆشیە زۆر بەکەمی ئەگوازرێتەوە. چارەسەرکردن بە زانایی ئەبێتە ڕێگر لە گواستنەوەی ئەم نەخؤشیە بۆ کەسێکیتر.

بەکتریای نەخۆشی سیل بڵاوئەبێتەوە لە لەڕێی هەواوە کاتێک کەسی تووشبوو بەم نەخۆشیە کەلە سیەکان یان قورگی دابێت قسەبکات، گۆرانی بڵێت، بکۆکێت یان بپژمێت. ئەوکەسەی کەلەگەڵیدایە لەهەمان شوێن یان لە ژوورەوە ئەبێتە هەڵگری بەکتریاکە لە سیەکانیدا بەهۆی هەڵمژینی هەواکەو پاشان نەخۆشکەووتنی کەسەکە بەنەخۆشی سیل.

نەخۆشی سیل بە ئاسانی ناگوزرێتەوە، ئەو خێزانانەی بەیەکەوە ئەژین گەورەترین مەترسیان لەسەرە، مەترسی بڵاوبوونەوە زۆر کەمە بۆ ئەوانەی لەبۆنەکاندا بەرکەوتن ئەکەن کە تەنها یەک لەسەر سێیی ئەوانە تووش ئەبن

سیل ناگوزرێتەوە لە ڕێگای قاپ و خواردن و خواردنەوە و جل و بەرگ و ڕووەکانەوە.

مەترسی بڵاوبوونەوەی ئەکرێت کەم بکرێتەوە؛ کەسێک کە نەخۆشە پێویستە راستەوخۆ بگەڕێت بەدوا جاودێری پزیشکیدا. هەروەها پێویستە لەسەرخۆ هەنگاوەکانی چارەسەر پەیڕەو بکات. فیربوونی کۆکینی دروست کە ئەبێتە ڕێگر لەبڵاوبوونەوەی بەکتریا لەهەوادا. هەواگۆڕکێی دروست کاریگەری باشی ئەبێت لە کەمکردنەوەی بڕی بەکتریا لە هەوای شوێنە داخراوەکاندا. بەڵام لە هەوای دەرەوەدا مەترسی بڵاوبونەوەی نیە.