ئەگەر نەخۆشی سیلت هەیە و گەیشتۆتە سیەکان، ئەوا ئەکرێت بگوازرێتەوە بۆ کەسانیتر. لەبەر ئەم هۆیە ئەبێت لەسەرەتادا لە ژورێکی تایبەتی نەخۆشخانەدا چارەسەر بکرێیت. سیستەمی هەواگۆرکێ ژوورەکەش بەجیا ئەبێت لە ژوورەکانیتر. پەستانی ناو ژوورەکەش کەم دەکرێتەوە. ئەمەش ڕێگری ئەکات لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە بۆ نەخۆشەکانیتر یان کارمەندەکانی نەخۆشخانەکە.
ئەگەر بەکتریای سیل بینرا لە پشکنینە مایکرۆسکۆپیەکانی نموونەی بەڵغەم یان وێنەی تیشکی ئێکسی سنگ دروست بوونی بۆشایی پیشاندا، چارەسەرەکە ئەبێت لە و ژوورەی کە پەستانی دابەزێنراوە بەردەوام بێت. ئەگەر بەکتریای سیل نەبینرا بە مایکرۆسکۆپ یان تیشکی ئێکس ئەوە ئەکرێت جیاکردنەوە بەردەوام بێت لە ژوورێکی ئاسایی نەخۆشدا.
چارەسەری دەرمانی کاریگەر ئەبێتە هۆی نەهێشتنی مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە لە ماوەی چەند هەفتەیەکی کەمدا. بەڵام هەندێ کات ماوەیەکی زیاتری دەوێت. بریاری کۆتای پێهێنانی کەرەنتینەکە لەلایەن دکتۆرەکەوە ئەدرێت لەسەر ئاستی حاڵەتەکە.
لەوکاتەی کە جیا ئەکرێیتەوە لە تەنها ژوورێکدا ئەبیت. لەوانەیە ڕێگەت پێ نەدرێت ژوورەکە بەجێبێڵیت بەبێ ڕێگەپێدان. ژوورەکە تەوالێت و حەمامی تێدایە وە تەلەفۆن و تەلەفیزۆنی تێدایە. خواردن و دەرمانەکان ئەهێنرێت بۆ ژوورەکەت. ئەتوانیت هەندێ شتی تایبەت بێنیت بۆ ژوورەکەت لەگەڵ خۆت وەکو ڕۆژنامەو کتێب یان لاپتۆپەکەت.
ئەوانەی کە پێداویستیەکانت بۆ ئەهێنن ماسکی هەناسەدانیان پێوەیە. کەسانی پێگەشتووی تەندروست لەوانەیە سەردانت بکەن، بەڵام ئەبێت ڕەچاوی ڕێنماییەکان بکەن کە چاودێریکاری تەندروستی ئەیدات هەروەها ماسکی هەناسەدان ببەستن. تەنها سەردانی کورت ڕێگەپێدراوە لەسەرەتای دەستپێکردنی چارەسەردا. ئەگەر گونجاو بوو، ئەتوانیت پەیوەندی بکەیت لەگەڵ هاوڕێ و خێزان لەڕێی تەلەفۆن یان ئەنتەرنێتەوە.
منداڵانی خوار تەمەن ٥ ساڵ هەروەها گەنجانی بەرگری لاواز نابێت سەردانت بکەن لەماوەی جیاکردنەوەتدا. ئەگەر سیل بەرگریکاری دەرمانت هەبوو، نابێت کەسانی خوار ١٦ ساڵ سەردانت بکەن.
هاوکاری پێدانی مۆڵەتی نەخۆشی ئەکرێیت لەسەر حسابی نەخۆشیە گواستراوەکان بۆ هەر لەدەستدانی داهاتێک لە ماوەی جیاکردنەوەکەدا ئەگەر:
- دڵنیای تەندروستیت هەبێت و لەژێر پاراستنی تەندروستیدا بیت لەلایەن دڵنیایی تەندروستی نیشتیمانی ووڵاتی فینلاند بیت لەگەڵ
- کار بکەیت بە ڕێکی یان جار جار
خۆت یان کرێکارەکەت ئەتوانن داوابکەن بۆ ئەم مۆڵەتە لە کێلا لەگەڵ شەهادەی ئیمزاکراو لەلایەن دکتۆری بەرپرسی نەخۆشیە گواستراوەکان.
کۆکین ئەبێتەهۆی بڵاوبوونەوەی بەکتریای سیل لەهەوادا. لەکاتی کۆکیندا دەمو لووتت داپۆشە بە کلینس یان دەسڕێک تەنها بۆ یەکجار بەکاری بهێنیت.و دوای بەکارهێنان بیخەرە ناو سەبەتەی خۆڵەکەوە. ئەگەر ویستت کە ژوورەکەت بەجێ بهێڵیت لە ماوەی جیاکردنەوەکەتدا، ماسک ببەستە لەگەڵ ئەوەی لەکاتی کۆکین دا بەشی سەرەوەی دەستەکان بەکاربهێنە بۆ دەم و چاوت. کەئەمەش ئەبێتە ڕێگرلە بڵاوبوونەوەی بەکتریا.