پێویست ناکات دڵتەنگ بیت، سیل ئەتوانرێت چارەسەربکرێت و چاک ببیتەوە بە دەرمان، هەندێ حاڵەتی کەم نەبێت، لەو حاڵەتەشدا هەرپێویستە دەرمانەکان زۆر بە ڕێکی و لەکاتی خۆیدا وەرگریت وەکو چۆن لەلایەن دکتۆر و پەرستارەکانەوە دیاری کراوە.
بەکتریای سیل زۆر لەسەرخۆ گەشەئەکات هەندێ بەکتریای سیل بۆ ماوەیەکی زۆر ئەمێنێتەوە بەبێ ئەوەی دابەش ببێت. دژەبەکتریاکان زۆر کاریگەرن لەسەر بەکتریا دابەش بووەکان. لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەکی کەمیان لەناو ئەوژمارە زۆرەی بەکتریای سیل دا کاریگەرنابن بە بەشێک لەو دەرمانانە.
لەبەرئەوە، چارەسەر بۆ ئەم حاڵەتانە بە پێدانی ژمارەیەکی زۆر دەرمان دەبێت لە هەمان کاتدا. کە ئەمە باشترین ڕێگەیە بۆ کوشتنی هەموو بەکتریاکانی سیل و ڕێگرتن لەوەی کە بەرگری پەیدابکەن بەرامبەر دەرمانەکان.
باوترین دەرمانەکانی چارەسەرکردنی نەخۆشی سیل ئەمانەن:
- ریفامپیسین
- ئایزۆنیئەزاید
- پایرازینئەماید
- ئیسامبیوتۆل
کاتێکی زۆری ئەوێت بۆ لەناوبردنی هەموو بەکتریاکانی سیل. دەرمانی سیل بەلای کەمەوە شەش مانگی ئەوێت، زۆر جار زیاتریش. هەموو کات چوار جۆری جیاواز لە دەرمان ئەدرێت بە نەخۆش لە دوو مانگی یەکەمدا لە دوای ئەوەش جارەسەر بەردەوام ئەبێت بە دوو دەرمانی تر.
ئاسایی هەست بە باشبوون ئەکەیت دوای چەند هەفتەیەکی کەم لە وەرگرتنی چارەسەر. هەرچەندە هێشتا بەکتریای سیلی زیندوو لەجەستەتدا ماوەتەوە. هێشتا ئەگەر هیچ نیشانەیەکی سیل نەمابێت، ئەوا گرنگە کە بەردەوام بیت لە وەرگرتنی چارەسەریەکان تاوەکو هەموو بەکتریاکان لەناو ئەچن.
چارەسەر بە دەرمان دەست پێ ئەکات لە نەخۆشخانە، دکتۆرەکەت بەرپرسیارە لە پلانی تایبەتی چارەسەرەکەت، هەڵبژاردن و بڕی دەرمانەکە و ماوەی وەرگرتنی دەرمانەکە. ئەتوانیت داوا لەدکتۆرەکە بکەیت لەبارەی زانیاری ورد لەسەر تەواوی چارەسەریەکەت.
چاودێری راستەخۆی چارەسەر
دەرمانەکانی جارەسەری سیل ئەدرێت لە ژێر چاودێریدا.
چارەسەر لەژێر چاودێریدا پێی ئەوترێت (دۆت) چاودێری راستەوخۆی چارەسەر. لەهەندێ حاڵەتدا ئەکرێت چاودێریەکە بە ڤیدیۆ بێت لەم بارەدا پێی ئەوترێت (ڤۆت) واتە چاودێری چارەسەری ڤیدیۆی. بەم جۆرە نەخۆشەکە لەکاتی خواردنی دەرمانەکانی چارەسەرەکەدا ڕیکۆردی ئەکات بەبەکارهێنانی تەلەفۆنی زیرەک و ناردنی بۆ پەرستارەکە بۆ بینینی.
دیاریکراویت بۆ هاوکاری و ڕێنمایی لەلایەن ستافێکەوە لەماوەی وەرگرتنی چارەسەرەکەدا. بەهۆی زۆری ماوەی چارەسەرەکەو هەروەها زۆری دەرمانی چارەسەرەکەوە. ئەکرێت کارێکی ئاسان نەبێت کە دەرمانەکانی سیل بە ڕێکی هەموو ڕۆژێک وەربگیرێت. مەبەست لە چاودێری چارەسەری ئەوەیە کە هاوکاری بکات بۆ وەرگرتنی چارەسەریەکان بە ڕێکی بۆ ئەوەی بەزووترین کات چاک ببیتەوە.
چارەسەرەکان بە شێوەیەک وەرئەگیرێن کە پەرستار یان کەسی تایبەتمەندو شارەزا چاودێری وەرگرتنی سەرجەم دۆسەکان ئەکەن. لەهەمان کاتدا، چاودێری کاریگەریە لاوەکیەکانی دەرمانەکانیش ئەکەن وە هەروەها ئاستی نەخۆشەکەش. لەگەڵ ئەمانەشدا وەڵامی ئەو پرسیارانەش ئەدەن کە لەوانەیە نەخۆشەکە لای دروست بێت. بۆ منداڵ، دایک و باوک ئەتوانن دەرمانەکان بدەن بە منداڵەکانیان لەژێر چاودێری سەرپەرشتیارە تایبەتمەندەکاندا.
دکتۆری تایبەتمەند کە بەرپرسیارە لە چارەسەرکردن بریارئەدات کەی چاودێری دەست پێبکات، یان گۆرانکاری بکرێت وە کەی کۆتایی پێ بهێنرێت. لەنەخۆشخانە پەرستار چاودێریت ئەکات بۆ وەرگرتنی دەرمانەکان. پێش ئەوەی برۆیتە ماڵەوە، ئەبێت لەسەر چۆنیەتی وەرگرتنی دەرمانەکان ڕێک بکەوون لەپاش بەجێهێشتنی نەخۆشخانە. وەرگرتنی دەرمانەکان ئەکرێت لەبەشی چاوەروانی نەخۆش بێت لە نەخۆشخانە، یان لە بنکەی تەندروستی بێت یان لە قوتابخانە یان بۆ پەناهەندەکان لە بنکەی پرسیارکردن بێت. ئەگەر حاڵەتەکە پێویستی کرد ئەوا پەرستارێک لەماڵەوە جاودێری پرۆسەی چارەسەرکردنەکە ئەکات یان ئەگەر لەهەرشوێنێکیتر بژیت چارەسەر ئەدرێت لەژێر چاودێریدا پێنج بۆ شەش ڕۆژ لە هەفتەیەکدا بەپێی حاڵەتەکە. چۆنیەتی ڕێکخستنی چارەسەریەکە ئەگۆڕێت بە پێی یەکە ئیداریەکە.
بچڕاندنی دەرمانەکانی چارەسەری سیل لەخۆوە یان وەنەگرتنی هەندێکیان لەهەر کاتێکدا یان پاش ماوەیەک ئەکرێت زۆر زیان بەخش بێت. بەکتریای سیل زیاترئەبێت یان نەخۆشیەکە درێژخایەنتر ئەبێت. یان بەکتریاکە بەرگری پەیدا ئەکات بۆ ئەو دەرمانەی کەبەکارهێنراوە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکەت. بۆیە ئەبێت دەرمانی چارەسەری نوێ وەرگریت. ئەگەر چارەسەرەکەی پێشووتر چیتر کاریگەر نەبوو. ئەوا چارەسەرە نوێ یەکە پێویستە بۆماوەیەکی درێژتر وەرگیرێت کەئەمەش کاریگەری لاوەکی زیاتر دروست ئەکات.
- بەکتریای سیل ئەکرێت لەناوبچێت تەنها بە وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشیی سیل بە شیوەیەکی ڕێک و باش
- ئەکرێت نەخۆشی سیل چارەسەربکرێت ئەگەر تۆ دەرمانەکانت وەکو ئەوەی بۆت دانراوە بەکاری بهێنیت
- بەهیچ شێوەیەک چارەسەرەکان مەبچڕێنەو مەیگۆڕە
- بەردەوام بە لە بەکارهێنانی چارەسەرەکان ئەگەرچی هەست بە بآش بوونیش بکەیت
- دەرمانەکانی جارەسەر مەترسی گواستنەوەی نەخۆشیەکە ناهێڵێت
چاودێری چارەسەرکردنەکان
پرۆسەی چاکبوونەوەت بەووردی چاودێری ئەکرێت لە بەشی دەرچوونی نەخۆشخانەکە هەموو ١ بۆ ٢ مانگێک لەماوەی وەرگرتنی چارەسەرەکاندا. لە بەدواداچوون و سەردانەکاندا، بە وێنەگرتنی تیشکیی ئێکس ، پشکنینی خوێن لەگەڵ نموونەی بەڵغەم بۆ پشکنین ئەنجام ئەدرێت. هەروەها چانسی ئەوەشت ئەبێت کە هەرپرسیارێکت هەبێت لە دکتۆرەکەتی بکەیت.